مۆندیالی 2026

هالاند بەهۆی نەریتێکەوە لە جامی جیهانی بە جیاوازی دەردەکەوێت

لەبەر دایکم!

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج لە مۆندیالدا بەهۆی نەریتێکی خێزانییەوە درێسەکەی بە ناوی “براوت هالاند” دەپۆشێت.

بۆ یەکەمجار ئەستێرەی نەرویجی ئێرلینگ هالاند، بڕیارە بە ناوێکی جیاوازەوە ئەویش بە ناوی براوت هالاند دەربکەوێت و بەم ناوە نوێیەوە بەشداری مۆندیال دەکات. ئەمەش شتێکی نامۆیە چونکە ئەستێرەکە لە سەرەتای کاروانی وەرزشییەوە بەبێ پێشگرە یاریی کردووە.

ئێرلینگ لە مانچیستەر سیتی و هەلبژاردەی وڵاتەکەشی، بەزۆری ژمارە 9 لەبەر دەکات، بەڵام لەکاتێکدا درێسەکەی سیتی بە سادەیی لەسەری نووسراوە “هالاند”، بەڵام درێسی هەلبژاردەی جیاواز دەبێت و ناوی “براوت هالاند” لەسەر درێسەکەی دەنووسرێت. هۆکاری ئەمەش کارێکی خێزانییە. “براوت” ناوی بنەماڵەی دایکی هالاندە، گێری ماریتا براوت. هێرشبەرەکە ناوی هالاندی لە باوکیەوە بە میرات وەرگرتووە و ناوی براوتیش لە دایکییەوە.

بەکارهێنانی ناوی بنەماڵەی هەردوو دایک و باوک لە نەرویجدا نەریتێکە. لە نەرویج زۆرجار ناوی بنەماڵە وەک نیشانەی رەگ و ریشەی خێزانی و ناوچەیی بەکاردەهێنرێت، بۆیە سەیر نییە هالاند بیەوێت ئەم ناسنامەیە لە مۆندیالدا پیشان بدات.

رەنگە ئەمە شتێکی نوێ نەبێت بۆ هەوادارەکانی. ئەو ئەستێرەیە ساڵانێکە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای وەک ئینستاگرام لە ژێر ناوی ئێرلینگ هالاند چالاکە. هالاند لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا بڕیاری بەکارهێنانی هەردوو ناوی بنەماڵەکەی لەسەر درێسی هەڵبژاردەکەی داوە و بۆ یەکەمجار بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق بەم ناوەوە دەیبینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button