ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

لەنێوان گواستنەوە بۆ ریال مەدرید و مانەوە لە مان سیتی؛ رۆدری بێدەنگی دەشکێنێت

بۆچوونی رۆدری لەسەر لێدانەکەی گاڤی..

Yariga App

یاریگا –

رۆدری هێرناندێز، براوەی تۆپی ئاڵتوونی و ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بۆ یەکەمجار بێدەنگیی خۆی شکاند و سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید و ئەو رووداوەی لەگەڵ گاڤی لە مەشقەکاندا بەسەریهات، قسەی کرد.

دەنگۆی ریال مەدرید

لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ریال مەدرید، ئێنریکێ ریکێلمێی، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی، بەڵێنی دابوو کە ئەگەر سەرکەوتوو بێت، رۆدری دەکاتە یەکێک لە گرێبەستە گەورەکانی یانەکە. رۆدری لە وەڵامدا بەڕاشکاوی گوتی؛

بەڕاستگۆیی دەڵێم، من خۆم لەو باس و دەنگۆیانە بەدوورگرتووە. دەزانم ئەمە بەشێکە لە یارییەکە و ناوی ئێمە دێتە نێو ئەم بابەتانەوە. ئێستا کاتی بڕیاردان نییە، من تەنیا سەرنجم لەسەر مۆندیالە، دوای مۆندیال، ئەوکات بڕیار دەدەین.

رۆدری جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی نەداوە و دۆخی داهاتووی خۆی بە ئەنجامەکانی مۆندیالەوە گرێدا.

 گاڤی و لێدانە مشتومڕاوییکەی مەشقەکان

سەبارەت بەو ڤیدیۆیەی کە تێیدا گاڤی لە مەشقەکاندا بە توندی دەکەوێتە سەر پێی رۆدری، یاریزانەکە بە پێکەنینەوە باسی لەو رووداوە کرد.

گاڤی پڕ وزەیە و هیچ سنوورێک نازانێت، بەڵام کەسایەتیی ئەومان زۆر خۆش دەوێت، هەرچەندە هەمیشە هەوڵ دەدەین پێی بڵێین کە یاریکردن لە راهێنانەکاندا جیاوازە، بەڵام نەمزانیبوو کامێراکان ڤیدیۆمان دەگرن، ئەوە تەنیا رووداوێکی نێو مەشقەکان بوو و تێپەڕی.

بابەتی زیاتر

Back to top button