گرنگترینمۆندیالی 2026

96 ساڵ چاوەڕوانی کۆتاییهات؛ مەکسیک گەورەترین نەفرەتی مۆندیالی شکاند

دواجار نەفرەتی یاریی کرانەوە بەرۆکی مەکسیکی بەردا

Yariga App

یاریگا –

بردنەوەکەی هەڵبژاردەی مەکسیک بە ئەنجامی 2-0 بەسەر ئەفریقای باشوور، لە یاریی کردنەوەی مۆندیالی 2026، تەنیا بەدەستهێنانی سێ خاڵ نەبوو، بەڵکوو کۆتاییهێنان بوو بە یەکێک لە درێژترین و سەیرترین نەفرەتە مێژووییەکانی جامی جیهانی کە بۆ ماوەی نزیکەی سەدەیەک بوو بەرۆکی مەکسیکیەکانی گرتبوو.

مێژووی نەفرەتەکە؛ 7 یاریی بێ بردنەوە!

پێش ئەم یارییە، مەکسیک خاوەنی خراپترین ریکۆرد بوو لە مێژووی یارییەکانی کردنەوەی مۆندیالدا؛ لە مێژووی خۆیاندا 7 جار یاریی دەستپێکیان کردبوو، بەڵام لە هیچ کامێکیاندا سەرکەوتوویان بەدەستنەهێنابوو [5 شکست و 2 یەکسانبوون].

  • سەردەمی شکستەکان؛ 1930 بەرامبەر فەرەنسا، 1950 بەرامبەر بەرازیل، 1954 بەرامبەر بەڕازیل، 1958 بەرامبەر سوید و 1962 بەرامبەر بەڕازیل.

  • سەردەمی یەکسانبوونەکان؛ 1970 لەنێو خاکی خۆیان بەرامبەر سۆڤیەت و 2010 بەرامبەر ئەفریقای باشوور.

خاڤیێر ئاگێری، راهێنەری مەکسیک، پێش یارییەکە رایگەیاندبوو کە تەنانەت ئاگاداری ئەم ئامارە رەشە نەبووە، بەڵام وەکوو چەکێکی دەروونی بەکاریهێنا بۆ هاندانی یاریزانەکانی و پێی گوتبوون؛ ئەمڕۆ رۆژی گۆڕینی مێژووە.

یاریی کردنەوەی مۆندیالی 2026 لەنێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور

2010 و 2026؛ تۆڵەی مەکسیکییەکان

ئەم یارییە دووبارەکردنەوەی یاریی کردنەوەی مۆندیالی 2010ـی ئەفریقای باشوور بوو. لەو ساڵەدا لە یاریگای جۆهانسبێرگ، یارییەکە بە یەکسانبوونی1-1  کۆتاییهات و مەکسیکی نائومێد کرد. بەڵام دوای 16  ساڵ، مەکسیکییەکان لەنێو یاریگای ئازێتکا  و لەبەردەم 87 هەزار هاندەردا، تۆڵەی خۆیان کردەوە و بە گۆڵەکانی جوالیان کوینۆنێس راوول خیمێنێز مێژوویان نووسییەوە.

جەنگی راهێنەرەکان؛ ململانێیەک لە 1986ـەوە بۆ 2026

یەکێک لە چیرۆکە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی پشت ئەم یارییە، رووبەڕووبوونەوەی خاڤیێر ئاگێری، راهێنەری مەکسیک و هوگۆ بروس، راهێنەری ئەفریقای باشوور بوو.

ئەم دوو پیاوە رێک 40 ساڵ لەمەوبەر و لە مۆندیالی 1986، وەکوو یاریزان لەنێو یاریگادا رووبەڕووی یەکدی بوبوونەوە، کاتێک ئاگێری بە درێسی مەکسیک و بروس بە درێسی بەلجیکاوە کێبڕکێیان دەکرد [ئەو کاتەش مەکسیک 2-1 بردییەوە]، دوای چوار دەیە، مێژوو خۆی دووبارە کردەوە و مەکسیکییەکە توانی جارێکی دیکە سەرکەوتن بەسەر رکابەرە کۆنەکەیدا بەدەستبهێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button