ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید جەنگی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای لە بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بردەوە

تەنیا بە 36 کاتژمێر هەموو شتێکی لە دوو رکابەرەکەی تێکدا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و بێبەرامبەر یاریزانەکەی گواستەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید چووە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی سیلڤا و لە ماوەی تەنیا 36 کاتژمێردا گرێبەستەکەی یەکلایی کردەوە.

مۆرینیۆ کلیلەکەیە؛ بارسا و ئاتلێتیکۆ پاشەکشە دەکەن

پێشتر هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دانوستانیان لەگەڵ ناوەڕاستکارەکە کردبوو، بەڵام لەگەڵ هاتنەناوەوەی یانەی شاهەنە لە دۆخە بەسەر دوو زلهێزەکەی دیکەی ئیسپانیا پێچەوانە بووەوە و کێبڕکێکەی بردەوە.

تۆڕە ئەمریکییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ وەکوو راهێنەری نوێی یانەی شاهانە، هۆکاری سەرەکی و یەکلاییکەرەوەیە لە بڕیارەکەی سیلڤاد بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکە.

شۆڕشی مۆرینیۆ و داواکارییەکانی بۆ گواستنەوەکان

ئاتلێتیک ئەوەشی زانیوە، شەوی رابردوو لە کۆبوونەوە درێژخایەنەکەی مۆرینیۆ و کارگێڕیی ریال مەدریددا، باس لە ستراتیژی بەهێزکردنی پێکهاتەکە کراوە. مۆرینیۆ بەڕوونی داوای چەند پێگەیەکی کردووە؛ بەرگریکارێکی چەپ بۆ دروستکردنی کێبڕکێ لەگەڵ ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکارێکی ناوەڕاستی بەهێز و سەرکردە، هەروەها ناوەڕاستکارێکی داهێنەر، کە بێرناردۆ سیلڤا باشترین بژاردەیە بۆ ئەم شوێنە.

بەردەوامیی سیاسەتی یاریزانی ئازاد

گواستنەوەی کۆناتێ و سیلڤا هێمایە بۆ بەردەوامیی فەلسەفەی چەند ساڵی رابردووی ریال مەدرید لە راکێشانی یاریزانە لێهاتووەکان بەبێ دانی پارەی گواستنەوە بە یانەکانیان، رێک وەکوو ئەوەی پێشتر لەگەڵ ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ئانتۆنیۆ رودیگەر و دەیڤد ئالابا کردیان.

بێرناردۆ سیلڤا کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئامادەکاریی بۆ مۆندیالی 2026 دەکات، خاوەنی مێژوویەکی زێڕینە لەگەڵ مان سیتی؛ 460 یاریی کردووە، 6 نازناوی پرێمەرلیگ، 3 جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، 5 کاراباو کەپ و یەک نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button