گرنگترینمۆندیالی 2026

زانیاری نوێ؛ نێیمار بەشداری یەكەم یاریی بەڕازیل دەكات؟

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ یارییەكانی مۆندیالی 2026 بە رووبەڕووبوونەوەی نێوان مەكسیک و ئەفریقای باشوور دەستپێدەكات.

تەنیا سێ رۆژ بۆ یەكەم یاریی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی 2026 ماوە و تاوەكوو ئێستا نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی یانەكە بەشداری راهێنانە بەكۆمەڵەكانی نەكردووە.

چاوەڕواندەكرێت رۆژی 14ـی مانگ هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یەكەم یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب ببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فووت مێركاتۆ، نێیمار دا سێلڤا هێشتا راهێنانە بەكۆمەڵەكانی دەستپێنەكردووە.

نێیمار لە یاریی یەكەمی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری بكات.

هەروەها بەشدارییكردنیشی لە یاریی دووەم و سێیەمی سامبا بەرامبەر هایتی و سكۆتلاند جێگای گومانە.

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كۆمەڵەی سێیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی مەغریب، هایتی و سكۆتلاند دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button