ناوەڕۆکی مامەڵەی گرێبەستێکی مێژوویی مانچێستەر سیتی ئاشاکرادەکرێت

یاریگا –
هەر لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، مانچێستەر سیتی ویستی گرێبەستێکی خەیاڵی ئەنجام بدات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوە ئینگلیزیەکان رایانگەیاند کە مان سیتی یەکەمین ئۆفەری خۆی پێشکەشی نۆتینگهام فۆرێست کردووە بۆ کڕینی ئیلیەت ئەندرسن، بەڵام ڕەتکراەتەوە. ئەوەش لەبەرئەوەی یانەکەی داوای زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەندی کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارەکەی.
تۆزێک پێش ئێستا داڤید ئۆرنشتاین رۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیک بەشێک لە ناوەڕۆکی مامەڵەکەی سیتی و نۆتینگهامی ئاشکراکرد بەتایبەت لەسەر نرخی یاریزانە ئینگلیزیەکە.
ئیلیەت کە تازە تەمەنی 23 ساڵە، لەلایەن کارگێڕی سیتیزنسەوە بە رەگەزێکی گوجاوی دەزانن بۆ هێڵی ناوەندی یانەکە بەتایبەت دوای ئەوەی بێرناردۆ سیلڤا ماڵئاویی یەکجاریی کرد. هەروەها ئەگەر رۆشتنی رۆدری بۆ ریال مەدرید. بەوپێیەی ئیلیەت توانایەکی تایبەتی هەیە لەرۆڵی جیاوازی یاریکردن لە هێڵی ناوەند.
وەک ئۆرنشتاین ئاشکرایکردووە، ئۆفەری زارەکیی لە مانچێستەر سیتی بۆ نۆتینگهام رۆشتووە کە خۆی بینیوەتەوە لە بڕی 106 ملیۆن پاوەند و گۆڕانکارییەکانیش کە بەرزدەبووەوە بۆ زیاتر لە 120 ملیۆن. بەڵام نۆتینگهام داوای 120 ملیۆن پاوەندی جێگیری کردووە بەبێ گۆڕانکارییەکان، کە ئەوەش نرخێکی ریکۆردشکێن دەبوو بەدرێژایی مێژووی گواستنەوەکانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
ئۆرنشتیان لە کۆتایی زانیارییەکانیدا ئەوەشی نووسیوە کە لەدوای ئۆفەری یەکەمەوە، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەیکی نوێ لەو بارەیەوە رووی نەداوە.
🚨 Manchester City verbal proposal to Nottingham Forest for Elliot Anderson was worth £106m + add-ons, taking it above £120m. #NFFC want British record fee guaranteed, not after bonuses. No fresh talks with #MCFC over 23yo England midfielder @TheAthleticFC https://t.co/DdanEQcqnz
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 10, 2026