یانەی کارەبا گرێبەستی سێ ئەستێرەی نوێکردەوە
گرێبەستی یاریزانێکی نوێ واژووکرد

یانەی کارەبا هەر زوو دەستی بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ کرد و سێ گرێبەستی نوێکردەوە و گرێبەستی یاریزانێکی نوێ ئاشکرا کرد.
هەرچەندە تا ئێستا چارەنووسی راهێنەری تیپ بۆ وەرزی نوێ دیارنییە و گفتوگۆیەکان لەگەڵ حەسەن ئەحمەد بەردەوامە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی، بەڵام یانەکە هەر زوو گفتوگۆیەکانی لەگەڵ بەشێک لە یاریزانەکان تەواوکرد.
بەفەرمی یانەی کارەبا گرێبەستی ئەستێرەی لاوی تیپەکە و یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق ئەحمەد عاید نوێکردەوە، کە لە وەرزی رابردوو ئاستێکی گەورەی پێشکەش کرد و بەشێک لە یانە گەورەکان هەوڵی مۆرکردنی گرێبەستیان لەگەڵی دەدا، بەڵام لە کۆتایی یانەی کارەبای هەڵبژارد.

یانەی کارەبا گرێبەستی هەردوو پیشەگەر هێرشبەر لۆکاس سانتۆس و بەرگریکار رۆبن ئەکوا نوێکردووە، کە ئەم دوو پێشەگەرە لەم وەرزە پەیوەندیان بە یانەکەی شاری بەغداد کرد.


یانەکە بەفەرمی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی لاوی یانەی غەراف حوسێن نەجم مۆرکرد.

جێگەی باسە یانەی کارەبا لە وەرزی رابردوو مەترسی دابەزینی لەسەر بووە لە هەفتەکانی کۆتاییدا لە دابەزین ڕزگاری بوو و پلەی 17یەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ.