ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کلیلی گرێبەستەکە؛ لیڤەرپوول تەڵە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە دڵخوازەکەی دادەنێت

کۆدی خاکپۆ دەبێتە کلیلی گرێبەستە گەورەکە..

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دەیەوێت کۆدی خاکپۆ، لە گواستنەوەی یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ بەکاربهێنێت.

لیڤەرپوول لە هاوینی رابردووەوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، گۆڵکاری لایپزیگ دەستپێکردووە، بەڵام ئەو یانە ئەڵمانییە بەتوندی وەڵامی رێدز دەداتەوە و ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی تیم تۆک، لیڤەرپوول بیری لەوە کردووەتەوە کۆدی خاکپۆ، هێرشبەری هۆڵەندی تێکهەڵکێشی گرێبەستەکەی یان دیۆماندێ بکات و لەو رێگەیە یانەە ئەڵمانییەکە رازی بکات دەستبەرداری ئەستێرە لاوەکەیان ببن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، کۆدی خاکپۆ نیگەرانە لەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری لیڤەرپوول شوێنی نەبێتەوە، چونکە ریۆ نگۆموا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و سەرنجی ئرراولا لەسەر ئەو ئەستێرە لاوە دەبێت، هەر بۆیە خاکپۆ بیری لە جێهێشتنی یانەکە کردووەتەوە.

کۆدی خاکپۆ

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، لیڤەرپوول بڕیاری نەداوە خاکپۆ بفرۆشێت، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش بکرێت ئامادەیە گوێی بۆ بگرێت و بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.

یانەکانی تۆتنهام، ئاستۆن ڤێلا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەیسی میلان، فەنەرباچێ و بێشکتاش گرنگی بە گواستنەوەی خاکپۆ دەدەن، هەروەها رێدز لە هاوینی رابردوو ئۆفەرێکی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە هۆڵەندییەکە رەتکردەوە.

کۆدی خاکپۆ لە هاوینی 2023 ئایندهۆڤنی جێهێشت و بە 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و تاوەکوو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ سووپۆشەکانی ئینگلتەرا هەیە.

خاکپۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 180 یاریی بۆ لیڤەرپوول کردووە، 50 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی پرێمەرلیگ و نازناوێکی جامی خولی ئینگلتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

گرێبەستێکی گەورە؛ لیڤەرپوول پێشنیازەکەی یۆرگن کڵۆپ قبووڵ دەکات

 

Back to top button