
درەنگانی شەوی شەممە لەسەر هەینی شاندی هەڵبژاردەی عێراق گەیشتنە فرۆکەخانەی شیکاگۆ بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرانبەر هەڵبژاردەی ڤێنێزوێلا، کە لە رۆژی نۆی ئەم مانگە لە شاری شیکاگۆ ئەنجام دەدرێت.
لە فرۆکەخانە شاندەکە هیچ گرفتێکیان نەبوو جگە لە ئەیمەن حوسێن، کە لە لایەن ئاسایشی فرۆکەخانە دەستبەسەرکرا پاشان دەسەڵاتی کۆچبەری فرۆکەخانە دوای حەفت کاتژمێر رێگەی پێدا فرۆکەخانە جێبهێڵێت.
لەم ماوەیەدە ئەیمەن حوسێن لێکۆڵینەوە و چەندین پرسیاری ئاراستەکرا دواتر گەیشتە شوێنی نیشتەجێبوونی هەڵبژاردەی عێراق.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی نییە کە بڵێت تاوان یان سەرپێچییەکی یاسایی لەسەر بووە.