
یاریگا –
یەکێتی جامی کەنداوی عەرەبی ئاشکرای کرد، کە رۆژی نۆی مانگی ئەیلول تیروپشکی سێیەم وەشانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو 2026-2027 دەکرێت، کە وا بریارە لە 13 تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ دەست پێ بکات و لە 30ی نیسانی ساڵی 2027 یاری کۆتایی بەڕێوەدەچێت.
لەم وشانە یەكیتی کەنداو بریاری دا ژمارەی یانەکان زیاد بکات لە هەشت یانە بۆ 12 یانە و یەکێتیەکە بەشێوەی پۆلینی هەڵبژاردەکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ژمارەی کورسییەکانی زیادکردووە، کاتێک وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییە بەسەر دوو پۆلین دابەش کراوە بەمشێوەیە.
پۆلینی یەکەم دوو کورسی: (سعودیە، ئیمارات، قەتەر، عێراق)
پۆلینی دووەم یەک کورسی: ( شانشینی عومما، بەحرێن، کوەێت، یەمەن)
یەکێتی کەنداو لە 17ی حوزەیرانی ئەمساڵ تا دوو هەفتە مۆڵەتی داوە یەکێتییە ئەندامەکان بەمەبەستی دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لەم پاڵەوانێتیە و دەبێت یانەکان لە پلەکانی پێشەوەی خولەکانیان بن بەپێچەوانەوە یەکێتییەکە سەرپشکە لە رەتکردنەوەی ئەو یانە، کە یەکێتییەکەی پاڵێوروای کردووە و خۆی یانەیەکی دیکە دەستنیشان بکات نۆ بەشداریکردن.
یانەی هەولێر بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خۆیدا بەشداری لە پاڵەوانێتییەک لەسەر ئاستی کەنداو بکات دوای ئەوەی توانی لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئەستێرەکانی عێراق پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت و دەبێتە سێیەم یانەی کوردستانی، کە بەشداری لەم پاڵەوانێتییە بکات دوای یانەکانی دهۆک و زاخۆ.
شانبەشانی یانەی هەولێر یانەی زەورا خاوەن پلەی چوارەم ئەویش بەشداری دەکات وەکوو دووەم نوێنەری یانەی هەولێر.
یانەی دهۆک پاڵەوانی یەکەم وشانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بوو دوای ئەوەی توانی لە یاری کۆتایی لە یانەی قادسیە کوەێتی بباتەوە و یانەی رەیان قەتەری پاڵەوانی دووەم وشانە دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە یانەی شەبابی سعودی بردەوە.