موژدە؛ پێرێز کاتی راگەیاندنی یەکەم بۆمبی هاوینە و راهێنەری نوێ ئاشکرا دەکات
ئامادەکاری بۆ سەردەمێکی نوێ

یاریگا –
پەرۆشی و چاوەڕوانی لەنێو هاندەرانی یانەی شاهانە گەیشتووەتە لووتکە، دوای ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پەردەی لەسەر چەند پێشهاتێکی گەورە و مێژوویی لادا کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبدەن.
فلۆرێنتینۆ پێرێز بە فەرمی رایگەیاند کە کارگێڕیی ریال مەدرید تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ ئەوەی لەم پێنجشەممەیە یەکەمین گرێبەستی گەورەی ریال مەدرید ئاشکرا بکات.
🔴🗣️ #ENTREVISTA | Florentino Pérez: “Este jueves anunciaré el primer gran fichaje del Real Madrid. Mi proyecto deportivo es tener a los mejores jugadores y seguir ganando”
✍️ Por @JorgeCalabres y @arturocriado
📲 Sigue leyendo: https://t.co/a5teit5e3D pic.twitter.com/XkcP85ErWp— EL ESPAÑOL (@elespanolcom) June 3, 2026
پرسی راهێنەری نوێ گەیشتە وێستگەی کۆتایی
تەنیا پرسی کڕینی یاریزانان نییە؛ پێرێز دڵنیایی دا کە راگەیاندنی فەرمیی راهێنەری نوێی یانەکەش لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا دەکرێت. ئەم لێدوانەش دەریدەخات کە بڕیارە ستراتیژییەکانی پشت پەردە بە تەواوی یەکلایی بوونەتەوە و تەنیا کاتی راگەیاندنیان ماوە.
لۆس بلانکۆس دوای وەرزێکی پڕ لە بێهیوایی، دەیەوێت بەم شۆڕشە نوێیە و هێنانی سەرکردەیەکی نوێ بۆ سەر کورسیی راهێنەرایەتی، لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە.



