ئه‌مریکائیسپانیا

جارێ لە ئاستی من نیت؛ ئەستێرەیەک قاوەی بە مێسی درووست کردووە

هاوتیمییەکیان هەمووشت ئاشکرا دەکات!

Yariga App

یاریگا –

ساڵانێک پێش ئەوەی لیۆنێل مێسی ببێتە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە مێژوودا، لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنا شانبەشانی رۆناڵدینۆ، سوپەرستارەکەی ئەو سەردەمە بەڕازیل کاروانی پیشەگەری خۆی دەستپێکرد.

پەیوەندی نزیکی نێوان ئەو دوو یاریزانە رۆڵی گەورەی هەبوو لە پێگەیاندنی مێسی. رۆناڵدینیۆ کە ئەوکات سەرکردەی ژووری خۆگۆڕینی بارسێلۆنا بوو و یەکێک بوو لە یاریزانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا، هەر لەسەرەتاوە هەوڵیدا بەشیوازی تایبەتی خۆی یارمەتی ئەستێرە لاوە ئەرجەنتینییەکە بدات کە ئاسانتر خۆی لەگەڵ کەشوهەوای تیپەکەدا بگونجێنێت.

ئەندریا ئۆرلاندی هاوتیمی پێشوویان لە بارسێلۆنا، لە نوێترین چاوپێکەوتنتدا لە پۆدکاستی HProject ئاشکرای کرد کە رۆناڵدینیۆ هەندێک جار داوای لە مێسی دەکرد قاوەی بۆ دروست بکات و مێسیش بەبێ دوودڵی ئەو کارەی دەکرد، نەیدەزانی ئەوە تەنیا گاڵتەیەک بووە.

ئۆرلاندی لە درێژەی قسەکانیدا زیاتر روونی کردەوە و گوتی:

رۆناڵدینیۆ بە مێسی دەگوت باشە کوڕی لاو پێم بڵێ بەشداری چەند مۆندیالت کردووە؟ دواتر دەینارد تا قاوەی بۆ درووست بکات و مێسیش بێ دودلی ئەو کارەی دەکرد.

ئەم رەفتارە لە راستیدا رێگەیەک بوو بۆ نزیک هێشتنەوەی و نیشاندانی سۆز و یارمەتیدانی؛ وەک ئەوەی پێی بڵێت کە هێشتا لە ئاستی رۆناڵدینیۆدا نییە، بەڵام لەسەر رێگای راستە.

سەرەڕای گاڵتەی بەردەوامی رۆناڵدینیۆ، هەرگیز مێسی وەک رکابەر یاخود هەڕەشە نەبینیوە. بە پێچەوانەوە لە یەکەم رۆژەکانی لە تیپی یەکەمدا وەک رێبەر و پاڵپشتێک بۆ لیۆ رۆڵی گێڕا. ئەو دوو ئەستێرەیە لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2008 بە گشتی 80 یارییان بۆ بارسێلۆنا کرد و دوانەیەکی تۆقێنەری ئەو سەردەمە بوون.

ئۆرلاندی سەبارەت بە پەیوەندی نێوانیان گوتی:

پەیوەندییەکی تایبەت لەنێوان رۆناڵدینیۆ و مێسیدا هەبوو. “کاتێک دوو یاریزان لەسەر یەک ئاستی تەکنیکی بن، لەیەکتر تێدەگەن، بەزۆری یاریزانی بەئەزموونتر هەوڵدەدات یارمەتی ئەوانی دیکە بدات، رۆناڵدینهۆ هەلسوکەوتی لەگەڵ هەمووان زۆر باش بوو، بەڵام بە مێسی دەگوت تۆ ئەوەندە بەهرەمەندی رۆژێک دەتوانی جێگەم  بگرییەوە”.

مێسی دوای چەند ساڵێک دانی بەوەدانا کە پاڵپشتی رۆناڵدینیۆ چ لە نێو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە بەرزکردنەوەی متمانەی و جێگیرکردنی شوێنی خۆی لە تۆپی پێی پیشەگەریدا. ئێستا دوای نزیکەی دوو دەیە لەو رۆژانە، مێسی خۆی بۆ بەشداری کردنی لە شەشەمین جامی جیهانی ئامادە دەکات و ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە هیوادارە بەرگری لەو نازناوە بکات کە لە ساڵی 2022دا بەدەستی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button