بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ وادەی پەیوەندیکردنی بێرناردۆ سیلڤا بە بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت و بایرن میونشن شوێنگرەوەی گۆردنی دۆزییەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ چڕکردووەتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەگەیشتووەتە رێککەوتن – سکای سپۆرتس

بارسێلۆنا، ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید پەیوەندییان بە بریکاری کارەکانی مارک کوکورییا کردووە و مانەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە چێڵسی گومانی لەسەرە – ئاتلێتیک

گفتوگۆکانی ڤینسییۆس جونیۆر و ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان وەستاوە — رۆژنامەی ئاس

نویکاسڵ یونایتد، وەکوو ئامانجێکی سەرەکی مێرکاتۆی هاوینە سەیری مارکۆ پالێسترا، بەرگریکاری ئاتاڵانتا دەکات، بەڵام مانچێستەر سیتی، ئارسیناڵ و ئینتەر میلانیش ململانێی گواستنەوەی دەکەن – مەیڵ سپۆرتس

دەیڤد بێکهام دەیەوێت پێپ گواردیۆلا بکاتە راهێنەری ئینتەر مەیامی، بەڵام گواردیۆلا دەستبەجێ هەموو ئۆفەرەکان رەتدەکاتەوە و دەیەوێت پشوویەک وەربگرێت – میرەر

بێرناردۆ سیلڤا دەیەوێت بەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا رابگەیەنرێت – رۆژنامەی ئاس

رەنگە مارکوس راشفۆرد بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد و لە گەشتی ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ بەشداریی بکات چونکە گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا وەستاوە – تایمز

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت راشفۆرد بفرۆشێت و بودجەیەکی گونجاو بخاتە بەردەست مایکڵ کاریک، یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی، نیوکاسڵ و تۆتنهام چاودێری دۆخەکە دەکەن بەڵام مان یوناتد نایەوێت راشفۆرد بدات بە رکابەرەکانی پرێمەرلیگی – میرەر

بایرن میونشن دوای شکستهێنان لە گواستنەوەی گۆردن، دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیسماعیل سایبەری، ئەستێرەی مەغریبی یانەی ئایندهۆڤن واژۆ بکات و یاریزانەکەش خەون بە یاریکردن بۆ بایرن دەبینێت – فابریزۆ رۆمانۆ

گفتوگۆکانی تۆتنهام لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆ پێشکەوتوون، یاریزانە بەڕازیلییەکە ئامادەیە پەیوەندی بە سپێرز بکات – فابریزۆ رۆمانۆ

ریال مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی راستە دارشتووە، پێدرۆ پۆرۆ، دێنزێڵ دومفریس و ئیڤان فرێسێندا بژاردەکانی مێرێنگین – فابریزۆ رۆمانۆ

نۆتینگهام دەیەوێت گرێبەستی ئیبراهیم سانگارێ، ناوڕاستکاری کۆتدیڤواری نوێبکاتەوە، مانچێستەر یونایتد و بێشکتاشیش چاویان لەسەرییەتی – فووتبۆڵ ئینسایدەر

مایکڵ کاریک داوای لە ئیدارەی مانچێستەر یونایتد کردووە گرێبەست لەگەڵ هادین هاکنی، ناوەڕاستکاری میدلزبڕۆ واژۆ بکەن کە ئەو یاریزانە پێشتر لەژێر سەرپەرشتی کاریک یاریی کردووە – نۆرس ئێکۆ

ئاستۆن ڤێلا ئامادەیە بە خواستن دەستبەرداری ئاندرێ گارسیا، بەرگریکاری 23 ساڵان ببێت و ڤاڵێنسیا و ئێڵچی ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانییە دەکەن – تریبونا دێپۆرتیڤۆ

تۆتنهام دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ژان باهۆیا، هێرشبەری فەرەنسی واژۆ بکات، بەڵام ئاینتراخت فڕانکفورت نایەوێت بە نرخێکی کەم دەستبەرداری ببێت – تیم تۆک

ئەگەر ڤینیسیۆس لە مۆندیال ئاستێکی خراپ پێشکەشبکات، رەنگە کارگێڕیی ریال مەدرید بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ کڕینی یاریزانانی نوێ دابینبکات — رۆژنامەی ئاس

Back to top button