ئیتاڵیاگرنگترین

ئەیسی میلان راهێنەری داهاتووی دەستنیشان دەکات

دانوستانەکانی میلان بۆ راهێنەری نوێ دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان هەنگاوەکانی بۆ دیاریکردنی راهێنەری نوێی دەستپێدەکات.

رۆژنامەنووسی ناودار، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو ئۆلیڤیێ گلاسنەر لەگەڵ ئەیسی میلان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، کە پێدەچێت رۆژی سێشەممە بێت، ئۆلیڤیێ گلاسنەر لەگەڵ کارگێریی یانەی ئەیسی میلان کۆببێتەوە.

فابریزۆ ئەوەشی روونکردووەتەوە، سەبارەت بە ئاندۆنی ئیراولا، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی چەندین دەنگۆ، بەڵام دانوستانەکانی نێوان ئەو راهێنەرە و میلان هەرگیز نەگەیشتووەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو و جیددی، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئیراولا چاوەڕێی پەیوەندییەکی یانەی لیڤەرپوول بووە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button