بێرناردۆ سێلڤا فشار بۆ گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا دەکات
بڕیاری کۆتایی لەدەستی فلیکە

یاریگا –
برناردۆ سێلڤا دەکرێت جارێکی دیکە ببێتە یەکێک لە ناوە سەرەکییەکانی بەستراو بە یانەی بارسێلۆناوە لەم هاوینەدا.
ئەم یاریزانە ناوەڕاستە پۆرتوگالییە ئێستا وەک یاریزانی ئازاد لەبەردەستە دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی. سەرەڕای ئارەزووی چەندین یانەی جیاواز، مەیلی بێرناردۆ بە تەواوی روونە: دەیەوێت تەنیا یاری بۆ بارسێلۆنا بکات.
یانە کاتالوونییەکە ساڵانێکە ئاگاداری حەز و خولیای بێرناردۆیە. لە بازاڕەکانی پێشووی گواستنەوەدا، یاریزانەکە پێشتریش ئەگەری گواستنەوەی بۆ کامپ نوو تاوتوێ کردبوو، بەڵام گفتوگۆکان هیچ کاتێک نەچوونە پێشەوە چونکە مانچێستەر سیتی ئامادە نەبوو رۆیشتنی ئاسان بکات؛ لەبەر ئەوە بارسێلۆنا لە کۆتاییدا پرۆسەکەی راگرت.

ئێستا بارودۆخەکە بە تەواوی گۆڕاوە؛ برناردۆ بە بێ تێچووی گواستنەوە لەبەردەستە و ناوەکەی جارێکی دیکە پێشکەشی بارسێلۆنا کراوەتەوە. لەنێوخۆدا یانەکە بیرۆکەی هێنانی ئەوی رەتکردەوە بەهۆی کێبڕکێی بەهێز لە پێگەکەیدا.
بارسێلۆنا خۆی خاوەنی چەندین یاریزانی ناوەڕاستی هێرشبەر و یاریسازە، لەنێوانێشیان فێرمین لۆپێز و دانی ئۆڵمۆ، کە هەردوو یاریزانەکە لە لایەن راهێنەر هانزی فلیکەوە بەرز دەنرخێنرێن. لەبەر ئەو هۆکارە، بڕیاری کۆتایی ئێستا لە دەستی فلیکدایە، کە دەبێت دیاری بکات ئایا بێرناردۆ سیلڤا لەگەڵ پلانەکانی پێکهاتەی وەرزی داهاتوودا دەگونجێت یان نا.
سەرەڕای ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی تیمەکە بە تەواوی پڕ و بەهێز دیارە، بەڵام بارسێلۆنا ئەگەرەکەی بە تەواوی رەتنەکردووەتەوە. لەگەڵ دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، ئەگەری هاتنی بێرناردۆ سیلڤا جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە سەر مێزی گفتوگۆکان.



