ئیسپانیاگرنگترین

بۆمبی مێرکاتۆ؛ وردەکارییەکانی یەکەم ئۆفەری بارسێلۆنا بۆ خولیان ئالڤارێز

یەکەم هەنگاوی فەرمی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەنگاوێکی گرنگی لە دۆسیەی گواستنەوەی هێرشبەری ئەرجەنتینی، خولیان ئالڤارێز دەنێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ چوارشەممە دیکۆ. بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، کۆبوونەوەیەکی درێژخایەنی لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانەکە کردووە، کە تێیدا “ێرناندۆ هیدالگۆی بریکاری ئالڤارێز بەشداریی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە، بارسێلۆنا لە چەند کاتژمێری داهاتوو یەکەم ئۆگەری فەرمی پێشکەشی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات، کە بەهای ئۆفەرەکە دەگاتە نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆ، جگە لە پاداشت و گۆڕانکارییەکان.

 هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دانوستانەکان ئاسان و خێرا نابن، چونکە یانەی مەدریدییەکە داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکات، هاوکات یانەکانی پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵیش بە چری چاودێریی دۆخەکە دەکەن.

خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی

بارسێلۆنا پێی وایە خولیان ئالڤارێز بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی بۆ یارییکردن لە بارسا دەربڕیوە، ئەمەش خاڵێکی بەهێزە بۆ یانە کاتالوونییەکە، هەروەها هانزی فلیک لە چەندین بۆنە لەگەڵ ئالڤارێز قسەی کردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەپێشینەی پلانی وەرزشیی یانەکەیە بۆ دەیەی داهاتوو.

سەرەڕای بەربەستە داراییەکان، بارسێلۆنا سوورە لەسەر ئەوەی تاوەکوو دوایین سات هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button