ودەکاریی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا بۆ سوپەرستارەکەی پرێمەرلیگ ئاشکرادەکرێت

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا بەزووی چووەتە نێو چالاکیی بازاڕی هاوینە و لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناودار گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواوەتی.
چەند ساڵێکە یانە کەتەلۆنیەکە بەهۆی کۆت و بەندە یاسایی و داراییەکانەوە توانای گرێبەستی گەورەی نەبوو، بەڵام دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نۆو، هەروەها بردنەوەی نازناو، توانیان خەزێنەکەیان ببوژێننەوە. بەوەش دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بە هێنانی ئەستێرەی ئاستبەرز بگەڕێننەوە بۆسەر سەکۆی نازناوە گەورەکان بەتایبەت چامپیۆنزلیگ کە زیاتر لە 10 ساڵە لێی بێبەشن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی داڤید ئۆرنشتاین، بارسا بڕی 69.3 ملیۆن پاوەند (80 ملیۆن یۆرۆ) پێشکەشی نیوکاسڵ دەکات لەگەڵ گۆڕانکارییەکان لەبەرامبەر گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن.
رۆژنامەنووسەکەی ئاتلێتیک ئەوەشی زانیوە کە یانەی بایرن میونشن هێشتا خواستی جیددی لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە هەیە.
پێشتر هەمان سەرچاوە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا پەیوەندییان لەگەڵ بریکارەکانی یاریزانە 25 ساڵیەکە ئەنجام داوە.
لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە هانزی فلیکی راهێنەر و دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بلاوگرانا سەرسامن بە ئاستی گۆردن بۆ جێگەکەی مارکوس راشفۆرد کە وەرزەکەی بەخواستن لە بارسێلۆنا بەسەربرد.
هەرچەندە ئامارەکانی راشفۆرد زۆر باشبوون بەوەی لە 49 بەشدارییدا توانی 14 گۆڵ و 14 ئەسێست بکات، بەڵام هێشتا بڕی گواستنەوەکەی خاڵی ناکۆکی نێوانیانە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.
🚨 Barcelona make proposal to sign Anthony Gordon from Newcastle United. Bid for 25yo #NUFC winger €80m + bonuses; no agreement yet as talks over England int’l continue. Interest of other clubs ongoing but #FCBarcelona + #FCBayern strongest @TheAthleticFC https://t.co/MvUHXko2r0
— David Ornstein (@David_Ornstein) May 27, 2026



