ئینگلتەراگرنگترین

باشترین راهێنەری وەرزی 2025/26ی پرێمەرلیگ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

ناوی براوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری وەرزی 2025/2026ی پرێمەرلیگ راگەیەندرا لە کۆی ئەو راهێنەرانەی بۆ خەڵاتەکە پاڵێورابوون.

شەش راهێنەر بەربژێربوون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینی وەرزەکە، کە ئەوانیش پێپ گواردیۆلای مانچێستەر سیتی کە پلەی دووەمی لە ریزبەندی خولی ئینگلیزی بەدەستهێنا، میکێل ئارتێتا دوای ئەوەی لە جێگەی روبێن ئامۆریم پۆستەکەی لە مانچێستەر یونایتد وەرگرت و توانی یانەکە لە پلەکانی خوارەوە بگەیەنێتە پلەی سێیەم، ئاندۆنی ئیراولای راهێنەری بۆرنمۆس کە توانی بۆ یەکەمین جار یانەکە بگەیەنێتە یۆرۆپالیگ لەوەتەی دروستبوونیانەوە، کێس ئاندروزی ئێرلەندی راهێنەری برێنتفۆرد کە لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ بوو، ریجیس لی بری راهێنەری سەندەرلاند بەو ئاستەی پیشیانیدا کاتێک یانەکەی گەیاندە پلەی حەوتەم بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆپالیگ و هەروەها میکلێ ئارتێتای پاڵەوان لەگەڵ ئارسیناڵ کە خەڵاتی باشترینی وەرزەکەی پێدرا دوای ئەوەی توانی تینوێتی 22 ساڵەی هاندەرانی گەنەرز بشێکنێت و نازناوەکەیان بۆ بباتەوە.

لەوەتەی وەرزی 1993/94 یەکەم وەشانی پرێمەرلیگ بەم ناوەی کە هەیە، سێر ئالێکس فێرگسنی راهێنەر ئەفسانەیی مانچێستەر یونایتد بە 11 جار زۆرترین جار وەک باشترینی وەرز دیاریکراوە. پێپ گواردیۆلای مانچێستەر سیتی بە 5 جار لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button