
یاریگا –
ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دابەزینی هەردوو یانەی وێستهام یونایتد و وۆلڤەرهامپتنی بۆ چامپیۆنشیپ بەخۆوە بینی.
جولێن لۆپێتێگی ئێستا لەگەڵ تیمی نیشتمانیی قەتەڕ خۆی بۆ جامی جیهانی ئامادە دەکات و هیوادارە مێژوو بنووسێتەوە، بەڵام لە کاتێکدا ئەو چاوەڕێی ئەو ساتە دەکات، دوو تیمی پێشووی لە پرێمەرلیگ گەیشتوونەتە نزمترین ئاستی خۆیان و لەو خولە بۆ چامپیۆنشیپ دابەزین. ئەو یانانەش بریتین لە وێستهام و وۆلڤز، دوو پڕۆژە کە جولێن کاتی خۆی لە دۆخێکی زۆر باشتر لەوەی ئێستایان بجێی هێشتبوون.
دۆخی یانەی وێستهام بە تایبەتی سەرنجڕاکێشە. لۆپێتێگی لە کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا دوورخرایەوە لە کاتێکدا تیمەکە لە پلەی 13ـیەمی ریزبەندیدا بوو و هێشتا لە جامی یەکێتیی ئینگلتەراشدا مابووەوە. ئەگەرچی خشتەی یارییەکانی داهاتووش لەبار دیار بوو، بەڵام خاوەنانی یانەکە بڕیاریاندا لە نیوەی وەرزەکەدا گرەو لەسەر گراهام پۆتەر بکەن. ئەم هەنگاوەش لەمە خراپتر نەدەبوو؛ پۆتەر کە چەندین یاریزانی سەرەکیی پێکراویشی بۆ گەڕایەوە، ئاستی تیمەکەی خراپتر کرد و لە شوێنێکی نزمتر لەوەی لۆپێتێگی جێی هێشتبوو، بەجێی هێشتن.

سەرەڕای ئەوەش، ئەو لەم وەرزەدا بەردەوام بوو تاوەکوو لە کۆتاییدا دوورخرایەوە، لە کاتێکدا وێستهام شەڕی بۆ دوورکەوتنەوە لە دابەزین دەکرد، سەرەڕای ئەوەی 200 ملیۆن لە کڕینی یاریزاناندا خەرج کرابوو. خاوەنانی یانەکە ناچار بوون جارێکی دیکە ئاڕاستە بگۆڕن و نونۆ ئێسپیرتۆ سانتۆیان دامەزراند، بەڵام ئەم ستراتیژییەش شکستی هێنا: یانەکە تەنیا 15 مانگ دوای ئەوەی تیمەکە لەژێر سەرپەرشتی لۆپێتێگیدا بە تەواوی لە ناوچەی مەترسی دوور بوو، دابەزین.
شتێکی هاوشێوەش بەسەر وۆلڤزدا هات. لۆپێتێگی دوو وەرز لەمەوبەر ئەوانی رزگار کرد کاتێک لە کۆتایی ریزبەندییەکەدا بوون و پێویستیان بە تێپەڕاندنی گەورەترین جیاوازیی خاڵەکان بوو لە مێژووی خۆیاندا بۆ مانەوە. راهێنەرە ئیسپانییەکە توانی ئەم کارە بکات، بەڵام نەبوونی پڕۆژەیەکی بەهێز و پڕ لە خواست بووە هۆی ئەوەی لۆپێتێگی یانەکە بەجێبهێڵێت.

وۆلڤز بەرەبەرە بەرەو دابەزینی زیاتر رۆیشت و هیچ پەرجوویەک نەما تاوەکوو رزگاریان بکات، دوای دوو وەرز بەبێ هیچ هیوایەکی راستەقینە بۆ مانەوە دابەزین. ژیان لەگەڵ لۆپێتێگیدا زۆر باشتر بوو. ئێستا خەڵکی بەمە دەزانن کاتێک وێستهام و وۆلڤز لە چامپیۆنشیپدان.



