
یاریگا –
تەنها چەند کاتژمێرێک پێش بەڕێوەچوونی گەورەترین و گرنگترین رووبەڕووبوونەوەی ژیانی وەرزشی، پاڵەوانی کورد، عەگیت کابایێل پەیامێکی پڕ گڕوتین و متمانەبەخۆبوونی بڵاوکردەوە.
عەگیت لە پەیامەکەیدا رایدەگەیەنێت کە دواجار کاتی ئەوە هاتووە خەونی منداڵی بهێنێتەدی و پشتێنەی پاڵەوانێتی جیهان بەدەستبهێنێت.
View this post on Instagram
لە درێژەی پەیامەکەیدا تیشک دەخاتەسەر ئەو رێگا سەختەی کە لە سەرەتای کاروانی وەرزشییەوە بڕیویەتی و دەڵێت؛
لەو کاتەوەی دەستم بە یاریی بۆکسێن کردووە، هەمیشە خەونم ئەوە بووە ببمە پاڵەوانی جیهان. لە سەرەتا هیچ کەسێک بڕوای پێم نەبوو. لە تەواوی کاروانی وەرزشیمدا، ناچار بووم دووبارە و دووبارە خۆم بسەلمێنمەوە، بە رێگا سەختەکە هەوڵ بۆ ههموو دەرفەتێک بدەم و بە ئارامییەوە چاوەڕێی ساتەوەختی خۆم بم.
ئەم شەڕکەرە کوردە، کە هەمیشە بە ئیرادە پۆڵایینەکەی ناسراوە، وەڵامی ئەو کەسانەش دەداتەوە کە پێیان وایە چانسی سەرکوتنی کەمە لەم شەڕە مێژووییەدا و رایدەگەیەنێت؛
زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە لەم شەڕەدا هیچ چانسێکم نییە، بەڵام لە رابردووشدا خەڵکی هەر هەمان بیرکردنەوەیان هەبووە. من هیچ کاتێک زۆر گرنگیم بە را و بۆچوونی کەس نەداوە. تەنیا سوپاسگوزارم کە لەنێو خەونەکەمدا دەژیم و دواجار بە جیهانی پێشان دەدەم کە توانای چیم هەیە.
لە کۆتاییدا، عەگیت بە بەکارهێنانی رەنگەکانی ئاڵای کوردستان، پێزانینی خۆی بۆ هاندەرانی دەردەبڕێت و دەنووسێت؛
سوپاس بۆ هەموان کە لەم گەشتەدا پشتگیریتان کردم.
تەواوی پەیامەکەی عەگیت..
لەو کاتەوەی دەستم بە یاریی بۆکسێن کردووە، هەمیشە خەونم ئەوە بووە ببمە پاڵەوانی جیهان. لە سەرەتا هیچ کەسێک بڕوای پێم نەبوو. لە تەواوی کاروانی وەرزشیمدا، ناچار بووم دووبارە و دووبارە خۆم بسەلمێنمەوە، بە رێگا سەختەکە هەوڵ بۆ
ههموو دەرفەتێک بدەم و بە ئارامییەوە چاوەڕێی ساتەوەختی خۆم بمزۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە لەم شەڕەدا هیچ چانسێکم نییە، بەڵام لە رابردووشدا خەڵکی هەر هەمان بیرکردنەوەیان هەبووە. من هیچ کاتێک زۆر گرنگیم بە را و بۆچوونی کەس نەداوە. تەنیا سوپاسگوزارم کە لەنێو خەونەکەمدا دەژیم و دواجار بە جیهانی پێشان دەدەم کە توانای چیم هەیە
سوپاس بۆ هەموان کە لەم گەشتەدا پشتگیریتان کردم