ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی بوو بە دووهەم ملیاردێری تۆپی پێ لە مێژوودا

Yariga App

یاریگا- لیۆنێل مێسی چووە پاڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کۆی داهاتەکەی گەیشتووەتە سەروو یەک ملیار دۆلار.

بەگوێرەی پێگەی بلوومبێرگ، مێسی بەکۆی ئەو مووچە و شایستە داراییانەی وەریدەگرێت لە پاڵ سەرجەم کارە بازرگانی و سپۆنسەرییەکانی، کۆی داهاتەکەی ملیارێک دۆلاری تێپەڕاندووە.

پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان بەو ژمارەیە بگات، کاتێک روویکردە سعوودییە و گرێبەستێکی سەدان ملیۆن دۆلاری واژۆکرد. مێسی دەیتوانی زووتر بەو ژمارەیە بگات کاتێک هیلال ئامادەیی نیشاندا 400 ملیۆن دۆلاری پێبدات. بەڵام سەرەنجام ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە لەگەڵ ئینتەر مەیامی خۆی گەیاندە ریزی ملیاردێرەکان.

لیۆ ساڵانە وەکو مووچە 70-80 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت بەڵام داهاتی سەرەکیی لە گرێبەستە بازرگانی و هاوبەشییەکانە. بەشێک لە تەواوی داهاتی ئەپڵ تیڤی بۆ پەخشی یارییەکانی خولی ئەمریکا بۆ ئەو دەچێت. ئەمە جگە لەوەی لە ئینتەر مەیامی پشكی هەیە و بەهای ئەو یانەیە بەرزبووەتەوە بۆ یەک ملیار و نیو.

لە 2024دام زنجیرەیەک لە هۆتێل و موڵکەکانی مێسی بەهایان گەیشتە  232 ملیۆن دۆلار لە ئیسپانیا. هەروەها خاوەنی بڕاندی خواردنەوەی ووزەبەخشی ماس پڵەسە، لە پاڵ زنجیرە چێشتخانەکانی کڵەب دی لا میلانێسا لە ئەرژەنتین. وە خاوەنی سێ یانەی وەرزشییە بە ناوەکانی کۆڕنێڵا لە خولی پلە پێنجی ئیسپانیا و دیپۆرتیڤۆ لە خولی مەکسیکی (بە هاوبەشی لەگەڵ لویس سوارێز) وە یانەی لیۆنێس دی رۆساریۆ کە لە شاری لە دایکبوونیەتی و لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەمە جگە لە خشڵ و ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button