کوردستانگرنگترین

بەپەلە: سەفین یاسین دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتی یانەی هەولێر راگەیاند

Yariga App

یاریگا

دوای ئەوەی عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ بەهۆی بوونی سکاڵای یاسایی، سەرۆکی یانەی هەولێر مافی دەنگدانی لە هەڵبژاردنەکاندا نییە، سەفین یاسین کاردانەوەی تووندی نیشاندا.

سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند:

“بڕیارمدا دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بە یەکجاری دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەی هەولێر بکشێنمەوە.”

سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە، سەفین یاسین گوتی:

“ئەمە ناپاکی و پیلانگێڕییەکی گەورە بوو کە بەرامبەر من، یانەی هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. بە مەبەست لە مافی دەنگدان بێبەش کرام و داواکارم لێکۆڵینەوەی ورد و بەپەلە لەم بابەتە بکرێت.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button