ئینگلتەراگرنگترین

ئارنە سڵۆت بێدەنگی دەشکێنێت؛ وەڵامی رەخنە توندەکانی سەڵاح دەداتەوە

"ساڵی رابردوو پێکەوە پاڵەوان بووین، ئەمساڵ لەو ئاستەدا نین"

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سلۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، بۆ یەکەمین جار وەڵامی ئەو پۆستە شۆککەرەی محەمەد سەڵاحی دایەوە کە دوای دۆڕانەکەی هەفتەی رابردوو بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا بڵاویکردەوە و تێیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رەخنەی لە شێوازی یاریکردنی راهێنەرە هۆڵەندییەکە گرت.

پێش یارییە یەکلاییکەرەوەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر برێنتفۆرد، کە لیڤەرپوول پێویستی بە ئەنجامێکی ئەرێنی هەیە بۆ مسۆگەرکردنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ، سڵۆت رەتیکردەوە دڵنیایی بدات لەوەی کە سەڵاح لە دوایین یاریی خۆیدا بە درێسی تێدزەوە بەشداریی دەکات یان نا، پێش ئەوەی لەم هاوینەدا ئانفێڵد جێبهێڵێت.

گرنگ نییە من هەستم چۆنە!

پێم وانییە ئەوە گرنگ بێت کە من هەستم چۆنە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ. بۆیە سەڵاح و تەواوی تیپەکە ئامادە دەکەم. من پاش یارییەکەی ئاستۆن ڤێلا زۆر بێهیوا بووم، بردنەوەیەک دەیگەیاندینە چامپیۆنزلیگ، ئێستا یەک یاریی ماوە و زۆر چارەنووسسازە.

ئێمە هەمان ئامانجمان هەیە
سەبارەت بە کاریگەریی لێدوانەکەی سەڵاح لەسەر ژووری خۆگۆڕین، راهێنەرەکە رایگەیاند؛

نازانم ئایا کاریگەریی لەسەر تیپەکە هەبووە یان نا، بەڵام تیپەکە ئەم هەفتەیە زۆر بە باشی راهێنانی کرد و بەردەوامین بۆ ئەوەی ئامادە بین. من و سەڵاح هەمان بەرژەوەندیمان هەیە، دەمانەوێت یانەکە سەرکەوتوو بێت. هەردووکمان ساڵی رابردوو بەشێک بووین لە پێشکەشکردنی نازناوەکە بە هاندەران، بەڵام ئەمساڵ لەو ئاستەدا نەبووین.

لەسەر بەشداریکردنی سەڵاح لە یارییەکەدا، سڵۆت بە کورتی گوتی؛

یاریی دەکات؟ منهەرگیز قسە لەسەر هەڵبژاردنی پێکهاتەکە ناکەم، بۆیە ئێستاش ئەوە ناکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button