
یاریگا –
نەسڕ لە کۆتا هەفتەی یارییەکانی خولی رۆشەنی سعوودی بووە پاڵەوانی یانەکانی ئەو وڵاتە.
یانەکە بە رابەرایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانیان 4-1 شکست بە زەمەک بهێنن و کۆی خاڵەکانیان بگەیەننە 86 بە جیاوازیی 2 خاڵ لەگەڵ هیلال کە یانە شینپۆشەکەش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە فەیحای بردەوە.
نەسڕ ماوەیەکی زۆربوو لە نازناوی خولی سعوودیەوە دووربوو. کۆتاجار توانیبوویان ببنە پاڵەوان وەرزی 2018-2019 بوو. هەربۆیە لە ساڵی 2022 لە شۆڕشێکی گەورەی گواستنەوەکاندا کە سەرەتاکەی بە گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆبوو، ویستیان کۆتایی بەو وشکەساڵیە بهێنن تا ئەمشەو بە راهێنەرایەتی خۆرخێ خیسوسی راهێنەر و بە سەرکردایەتی ئەفسانە دۆن کە دوو گۆڵی لە یارییەکەدا تۆمارکرد، بەو خەونەیان گەیشتن.
نەسڕ توانی بۆ جاری یازدەهەم لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بباتەوە. ئێستا هیلال بە 21 نازناو، ئیتیحادیش بە 14، خاوەنی پلەی یەکەم تا سێیەمن بۆ بردنەوەی زۆرترین نازناو لە خولی سعوودیە.
NASSR. Your Saudi League Champion 🏆 pic.twitter.com/bDwUlr6pir
— AlNassr FC (@AlNassrFC_EN) May 21, 2026



