ئیتاڵیا

سێ راهێنەری گەورە پاڵێوراون بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یەکێکیان پێشتر ناپاکی لێکردوون!

Yariga App

ئەمڕۆ لە میدیاکانی ئیتاڵیا هەواڵی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەیان گەرمە، بە تایبەت دوای ئەوەی راگەیەندرا پێپ گواردیۆلا مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە، گواردیۆلا یەکێکە لە بەربژێرەکان، بەڵام لە ئێستادا ئەنتۆنیۆ کۆنتی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە، پاش ئەوەی ئەویش رایگەیاند ناپۆلی جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی گازیتا، رۆبێرتۆ مانچینی بە رژدی کار لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو ئەرکە وەربگرێتەوە. ناوبراو لە 2024 لەناکاو وازی لە راهێنەرایەتی ئیتاڵیا هێنا و دوای چەند رۆژێک راگەیەندرا کە بووەتە راهێنەری هەڵبژاردەی سعوودیە. دواتر دەرکەوت لەوکاتەی راهێنەری ئیتاڵیا بووە سەرقاڵی گفتوگۆ و مامەڵە بووە لەگەڵ سعوودیە. ئەمەش رەخنەی زۆری بەرامبەر بەو راهێنەرە بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێكیان بە ناپاک لە قەڵەمیان دا.

سەرچاوەکە دەڵێت، مانچینی دەیەوێت هەڵەکەی راست بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە بە مووچەی تەنها دوو ملیۆن یۆرۆی ساڵانە رازی بێت. ئەمە زۆر کەمتر دەبێت لەوەی گواردیۆلا و کۆنتی داوا دەکەن.

بڕیار وایە هاوینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئەنجام بدرێت و دوای ئەوە لە 22/6/2026دا راهێنەری نوێ رابگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button