ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا تووڕەیە؛ بۆچی درەنگانی شەو پەیوەندی بە یاریزانەکانەوە دەکات؟

چۆن دزەپێکردنی هەواڵێک تەواوی پلانەکانی مان سیتی تێکداوە؟

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو هەواڵی رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی تەواوی سۆشیاڵ میدیای تەنی و ئەم هەواڵە کتوپڕە کە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا دزەی پێکرا، گواردیۆلای گەیاندووەتە لووتکەی تووڕەیی.

رۆژنامەی میرەر  بڵاویکردووەتەوە، گواردیۆلا زۆر تووڕە بووە لەوەی کە هەواڵی رۆیشتنی رێک لە شەوی پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر بۆرنمس لە ململانێی بەدەستهێنانی نازناوی خولەکەدا بڵاوکراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە بەریتانییەکە، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، پێپ ناچار بوو درەنگانی شەو سەرجەم ئەستێرەکانی مان سیتی بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی تەلەفۆنی لە خەوبکات. لەو پەیوەندییەدا، پێپ بە فەرمی رۆیشتنی خۆی لە هاویندا پشتڕاستکردەوە و داوای لێبوردنی لە یاریزانەکانی کرد کە پێش ئەوەی خۆی پێیان بڵێت، هەواڵەکە لە میدیاکانەوە بڵاوبووەتەوە.

یاریزانانی مانچێستەر سیتی بە هەواڵی رۆیشتنی گواردیۆلا تووشی شۆک بوونە چونکە تاوەکوو رۆژی هەفتەی رابردووش پێیان گوترابوو گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.

گواردیۆلا دوای دەیەیەکی پڕ لە شانازی کە تێیدا شەش نازناوی پرێمەرلیگ، سێ جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، پێنج جامی رابیتە و نازناوێکی چامپیۆنزلیگی بردەوە، ماڵئاوایی دەکات. پێپ هێشتا چانسی هەیە حەوتەمین نازناوی پرێمەرلیگ لەم هەفتەیەدا بباتەوە ئەگەر لە ئاستۆن ڤێلا و بۆرنمس بباتەوە،لەولاشەوە ئارسیناڵ بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس تووشی دۆڕان یاخود یەکسانبوون بێت.

هاوکات، ئەمڕۆ دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی ناوداری تۆڕی ئاتلێتیک هەواڵی رۆیشتنی گواردیۆلای پشتراستکردەوە و رایگەیاند کە ئینزۆ مارێسکا، قوتابی و یاریدەدەری پێشووی پێپ، ئامادەیە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی شۆڕشی نوێی مان سیتی بگرێتە دەست.

گاری نیڤڵ، ئەفسانەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، لەسەر ئەم رووداوە گوتی؛

تووشی شۆک بووم کە هەواڵەکە لەم کاتەدا بڵاوکرایەوە. ئەمە هەواڵێکی مێژوویی تۆپی پێیە، رێک وەکوو کاتی رۆیشتنی سێر ئالێکس فێرگسن یان یۆرگن کلۆپ. دڵنیام مان سیتی و پێپ زۆر خەمبار و بێزارن کە کۆنترۆڵی راگەیاندنی ئەم هەواڵەیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button