ئینگلتەراگرنگترین

قەیرانی جود بێلینگهام قووڵتر دەبێتەوە؛ ئەستێرەکەی ریال مەدرید پێگەی لە پێکهاتەی ئینگلتەرا مسۆگەر نییە

گرژییەکانی نێوان بێلینگهام و تۆخێل گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار

Yariga App

یاریگا –

ناوهێنانی جود بێلینگهام هێشتا قورسایی خۆی هەیە، بەڵام ئەو کاریگەرییە جادووییەی کە لە سەرەتای هاتنیدا بۆ بێرنابیۆ هەیبوو، لەم قۆناخە هەستیارەی کۆتایی وەرز بە تەواوی کاڵ بووەتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کاتێک تەنیا چەند رۆژێکی کەم بۆ دەستپێکردنی گەورەترین شانۆیی جیهانی ماوە، بێلینگهام هیچ لەو شێرە نەبەردە ناچێت کە ئیسپانیای هێنابووە لەرزین، ئەمەش تەقینەوەی نیشانەی پرسیاری گەورەیە لەسەر داهاتووی لەگەڵ ئینگلتەرا.

داڕووخانی ژمارەکان لە بێرنابیۆ و بەراوردکاری لەگەڵ ئێمباپێ
ئامارەکانی جود لە ساڵی 2026 تووشی شۆکت دەکەن؛ ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەگەڵ یانەی شاهانە تەنیا 2 گۆڵ و 1 ئەسیستی هەیە. لە کۆی 37 یاریی لالیگادا، تەنیا 5 گۆڵی هەیە. ئەمەش بەراورد بە وەرزی یەکەمی کە 19 گۆڵ بوو، داڕووخانێکی مێژووییە.

ئەم کێشەیەی بێلینگهام لە کاتێکدایە کە هێڵی هێرشبەری ریال مەدرید لە لووتکەدایە؛ کیلیان ئێمباپێ، سەرەڕای کەمبوونەوەی کاریگەرییەکەی، بەڵام هێشتا نزیکە لە بردنەوەی خەڵاتی پیچێچی. تەنانەت ڤینیسیۆس جۆنیۆریش سەرەڕای وشکەساڵییەکەی نێوان ئۆکتۆبەر و کانوونی دووەم، گەڕایەوە سەر ریتمی گۆڵکردن، بەڵام جود هێشتا لەنێو تاریکاییدا ماوەتەوە.

جود بێلینگهام لەگەڵ ئینگڵتەرا

تۆماس توخێل جود سڕ دەکات
 پاشەکشەی ئاستی بێلینگهام تەنیا کێشەی ریال مەدرید نییە، بەڵکو بووەتە گەورەترین سەرێشە بۆ تۆماس توخێل، راهێنەری ئینگلتەرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، پەیوەندی نێوان توخێل و بێلینگهام لەم دواییانەدا گرژی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، رێک هاوشێوەی ئەو کێشە تایبەتییانەی کە جود لە ناوەڕاستی ئەم وەرزەدا لەگەڵ چابی ئالۆنسۆ لە مەدرید هەیبوو.

بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکان و ناڕێکبوونی لەگەڵ ستافی راهێنەران، بێلینگهام لە تەواوی ساڵی رابردوو تەنیا 128 خولەک بە درێسی سێ شێرەکەوە یاریی کردووە! توخێل چیتر گەرەنتی نەداوە کە جود یاریزانی سەرەکی بێت لە مۆندیالدا. ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی (L) رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی ئاگرین دەبێتەوە؛ یەکەم یارییان لە 17ـی حوزەیران بەرامبەر کرواتیای لوکا مۆدریچە و دواتر بەرامبەر گانا و پەنەما یاریی دەکەن. پرسیاری سەرەکی شەقامە وەرزشییەکەی بەریتانیا ئێستا ئەوەیە؛ ئایا توخێل دەوێرێت لە یەکەم تاقیکردنەوەی مۆندیالدا جود بێلینگهام بخاتە سەر کورسیی یەدەک؟

بابەتی زیاتر

Back to top button