
یاریگا –
لایەنی حکومی لە ئیسپانیا قسەی خۆی لە دۆسیەی تۆمەتبارکردنی بارسێلۆنا لە دۆسیەی نێگرێرا کرد و راپۆرتێکی گرنگی بڵاوکردەوە.
ماوەیەکە هەڵمەتێک لە ریال مەدریدەوە دەستیپێکردووە کە بارسێلۆنای پێ تۆمەتبار کردووە و لە تەلەفیزیۆنەکەی خۆیانەوە بەردەوام بەڵگەکانیان دەورووژاند بەوەی یانە کەتەلۆنییەکە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2001-2018 بەرتیلی نێگرێرای جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیان داوە. لەو چەند ساڵەی دواییدا ریال مەدرید کەیسکەی گەیاندە ئاستێکی باڵاتر تا یوێفا دەستوەردانی کرد بەڵام ئەو یەکێتیە ئەوروپیەش نەگەیشتە ئەنجامێکی کۆتایی.
بەشێک لە وردەکارییەکان لەم راپۆرتەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
بەرپرسانی یانە شاهەنەکەوە بەوەشەوە نەوەستان و بەردەوامبوون لە پێداگریکردن لە خستنەڕووی بەڵگە و هەڕەشەی رێکاری جیددیتر، بەتایبەتی لەسەر ئاستی فلۆرێنتینۆ پێرێز.
لە کۆنفرانە رۆژنامەوانییەکەی چەند رۆژێک لەمەوبەری پێرێز کە چەندین بابەتی هەستیاری دیکەی خستەنێو میدیاکانەوە، هەڕەشەی ئەوەیکرد کە لە چەند رۆژی دواتردا هەمووشتێک ئاشکرادەکەن.
لە نوێترین پێشهاتدا، دەستەی باجەکان لە حکومەتی ئیسپانیا راپۆرتێکیان لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە کە لە بەرژەوەندی بارسا دەشکێتەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە ئەو پارەیەی بارسێلۆنا بە نێگرێرای داوە، بەهیچ شێوەیەک بۆ کڕینی ناوبژیوان یاخود یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان نەبووە.
‼️OFFICIAL: The Spanish tax agency has issued a report concluding that Barcelona’s payments to Negreira were not for the purpose of buying off referees or influencing sporting results. pic.twitter.com/Azjgvf8i0R
— Barça Universal (@BarcaUniversal) May 18, 2026



