گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی: بەڕازیل پێکهاتەی بۆ مۆندیال بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی کۆتا لیستی یاریزانەکانی بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە.

ئەوەی هەمووان چاوەڕوانی بوون، بانگهێشتکردنەوەی نێیمار دا سیلڤا بوو کە کۆتاجار بە درێسی سامبا 18ی مانگی ئۆکتۆبەری 2023 بوو بەشداریکرد کاتێک بەرامبەر ئوروگوای دووچاری پێکانێکی سەخت هات. راهێنەرە ئیتاڵیەکە لەگەڵ خوێندنەوەی ناوی نێیمار، ئامادەبووانی هۆڵەکە کەوتنە خۆشی دەربڕینێکی زۆرەوە.

دوای دەستبەکاربوونی ئانچێلۆتی لە ئایار/مایۆی 2025، راهێنەرە ئیتاڵیەکە کەوتەژێر فشارێکی زۆرەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بانگهێشتکردنەوەی گۆڵکاری مێژوویی بەڕازیل لە قۆناخە جیاوازەکاندا بەتایبەت دوای جێهێشتنی رۆشتنی نێی لە هیلال و گەڕانەوەی بۆ سانتۆس کە لە زۆر یارییدا لووتکەی ئاستی خۆی پیشاندایەوە و تەنانەت هۆکارێکی گەورەبوو بۆ رێگریکردنی سانتۆس لە دابەزین بۆ خولی پلە خوارتری بەڕازیل.

گۆڵپارێزان:

ئالیسن (لیڤەرپوول)

ئێدەرسن (فەنەرباچێ)

وێڤەرتن (گرێمیۆ)

بەرگریکارەکان:

ئالیکساندرۆ (فلامینگۆ)

برێمەر (یوڤێنتوس)

دانیلۆ (فلامینگۆ)

دۆگلاس سانتۆس (زێنیت)

گابریێل ماگالایش (ئارسیناڵ)

ئیبانێز (ئەهلی)

لیۆ پێرێرا (فلامینگۆ)

ماریکینیۆس (پی ئێس جی)

وێسلی (رۆما)

ناوەڕاستکارەکان:

بڕونۆ گیمارێش (نیوکاسڵ)

کاسیمیرۆ (مانچێستەر یونایتد)

دانیلۆ (بۆتافۆگۆ)

فابینیۆ (ئیتیحاد)

لوکاس پاکیتا (لوکاس پاکیتا)

هێرشبەرەکان:

ئێندریک (لیۆن)

گابریێل مارتینێلی (ئارسیناڵ)

ئیگۆر تیاگۆ (برێنتفۆرد)

لویس هێنریکی (زێنیت)

ماتیوس کونیا (مانچێستەر یونایتد)

نێیمار دا سیلڤا (سانتۆس)

رافینیا (بارسێلۆنا)

رایان (بۆرنمۆس)

ڤینیسیوس جونیۆر (ریال مەدرید)

دیارترین ئەو ناوانەی کە لەگەڵ سامبادا گەشت ناکەن، جگە لە رۆدریگۆ بەهۆی پێکانە قورسەکەیەوە لەگەڵ ریال مەدرید تووشی هات، هەریەکە لە ئێستیڤاوی ئەستێرەی چێڵسیە کە ئەویش پێکانی هەیە بەڵام چاوەڕوان دەکرا بگەڕێتەوە بۆ یاریەکانی مۆندیال. ئەوانە و هەروەها سڤینیۆ لە یانەی مانچێستەر سیتی کە بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوت بەڵام وردە وردە پێگەی سەرەکیبوونی لە تیمەکەی پێپ گواردیۆلا لە دەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button