فەرمی؛ لیستی هەڵبژاردەی کرواتیا بۆ مۆندیال بڵاوكرایەوە

یاریگا-
هەڵبژاردەی کرواتیا بەفەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2026 بڵاوكردەوە.
کرواتیا LE كۆمەڵەی دوانزەیەم هاوشانی هەریەک لە هەڵبژاردەكانی ئینگلتەڕا، گانا و پەنەما دێت.
زلاتکۆ دالیچ، راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2026 بڵاوكردەوە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی کرواتیا؛
گۆڵپارێز؛
دۆمینیک لیڤاکۆڤیچ (دینامۆ زاگرێب)
دۆمینیک کۆتارسکی (کۆپێنهاگن)
ئیڤۆر پاندور (هاڵ سیتی)
بەرگریكار؛
یۆشکۆ ڤاردیۆڵ (مان سیتی)
دویێ کالێتا کار (ریال سۆسیداد)
یۆسیپ شوتالۆ (ئەیاکس)
یۆسیپ ستانیچیچ (بایرن میونشن)
مارین پۆنگراچیچ (فیۆرێنتینا)
مارتن ئێرلیچ (میتیلاند)
لوکا ڤوسکۆڤیچ (هامبورگ)
ناوەڕاست؛
لوکا مۆدریچ (ئەیسی میلان)
ماتیۆ کۆڤاچیچ (مان سیتی)
ماریۆ پاشالیچ (ئاتڵانتا)
نیکۆلا ڤلاشیچ (تۆرینۆ)
لوکا سوچیچ (ریاڵ سۆسیداد)
مارتین باتورینا (کۆمۆ)
کریستیان جاکیچ (ئاوگسبورگ)
پێتار سوچیچ (ئینتەر میلان)
نیکۆلا مۆرۆ (بۆڵۆنیا)
تۆنی فروک (ڕیێکا)
هێرشبەر؛
ئیڤان پێریشیچ (ئایندهۆڤن)
ئاندرێ کراماریچ (هۆفێنهایم)
ئانتێ بودیمیر (ئۆساسۆنا)
مارکۆ پاسالیچ (ئۆرلاندۆ سیتی)
پێتار موسا (داڵاس)
ئیگۆر ماتانۆڤیچ (فرایبورگ)