
یاریگا –
دوای ساڵانێک لە حوکمرانیی رەها و بێڕکابەری فلۆرێنتینۆ، ئێستا نەیارێکی سەرسەخت و خاوەن پڕۆژە دێتە مەیدانەکەوە تاوەکوو ململانێی گەورەترین پۆستی وەرزشی لە جیهاندا بکات.
بازرگانی ناوداری ئیسپانی، ئێنریکێ ریکێلمێ، بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و دەچێتە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی یانەی ریال مەدرید.
بەگوێرەی El Confidencial، ریکێلمێ تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا بە فەرمی بەربژێربوونی خۆی و بۆ رکابەریکردنی پێرێز رابگەیەنێت.

ریکێلمێ کە پێشتریش نیازی خۆی بۆ گۆڕانکاری لە سستەمی بەڕێوەبردنی ریال مەدرید نیشاندابوو، پێی وایە یانەکە پێویستی بە بیرکردنەوەی نوێ، گەنجانە و جیاواز هەیە لە بازاڕی وەرزشی و دیجیتاڵیدا. هاتنی ئەو لەم کاتەدا، فشارێکی خەیاڵی دەخاتە سەر کارگێڕیی ئێستای ریال مەدرید و هاوسەنگیی هێز لەنێو هۆڵەکانی بێرنابیۆدا دەگۆڕێت.



