
یاریگا –
یارییەكانی گەڕی پێش كۆتایی پرێمەرلیگ بەردەوامی هەیە و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری نۆتینگهام فۆرێست دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 14:30 بەكاتی هەولێر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهام فۆرێست بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 37 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر یونایتد لە دوای هاتنی مایكڵ كاریک گەڕایەوە سەر رێگای بردنەوە و هەرزوو گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 36 یاریی 18 یاریی بردووەتەوە 11 یاریی یەكسان بووە و حەفت یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نۆتینگهام مانەوەی خۆی لە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد و لە 36 یاریی 11 یاریی بردووەتەوە دە یاریی یەكسان بووە و 15 یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 43خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر یونایتد بە بێ دی لیخت و شێشكۆ رووبەڕووی نۆتینگهام دەبێتەوە.
نۆتینگهام بە بێ هۆدسن ئۆدۆی، مۆرێیۆ ، ئۆلا ئاینا، ساڤۆنا، ڤیكتۆر، ویلی بۆلی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد
لامێنس
دالۆت، مارتینێز، ماگوایەر، شۆو
كاسێمیرۆ، مەینوو
ئاماد، برۆنۆ، كونیا
ئێمبوێمۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی نۆتینگهام
ئۆرتیگا
كونیا، میلینكۆڤیچ، مۆراتۆ
ویلیامس، ئاندێرسن، دۆمینیگێز، نیتز
ماكاتی، گیبس وایت
وود



