
یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەی پێش كۆتایی لالیگای ئیسپانیا سێڤییا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوانی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 37 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا بەفەرمی بووەتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا و بۆ دووەم وەرز لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوان.
ریال مەدرید دوو وەرزە لەسەریەک نەیتوانیوە هیچ نازناوێک بباتەوە و لەم وەرزەشدا سەرجەم نازناوەكانی لەدەستدا.
لەم وەرزەی لالیگادا 36 یاریی كردووە و توانیویەتی 25 یاریی بباتەوە و پێنج یاریی یەكسان بێت و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 80 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا سێڤییا لە كۆی 36 یاریی 12 یاریی براوە بووە حەفت یاریی یەكسان بووە و 17 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی 12 لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سێڤییا بە بێ مانۆ بۆینۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
یانە شاهانەكە بە بێ ئاردا گولەر، رۆدریگۆ، میلیتاو و مێندی رووبەڕووی سێڤییا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێڤییا
ڤلاچۆدیمۆس
كارمانا، لۆپێز، سالاس ، سوازۆ
ڤارگاس، گودێلی ئاگومێ، ئیجویک
ماوپای، ئادەمس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ترێنت، رودیگەر، هاوسن، گارسیا
كاماڤینگا، چوامێنی
دیاز، بێڵینگهام، ڤینیسیوس
ئێمباپێ



