ئیسپانیاگرنگترین

هەمووی درۆیە؛ نادال بێدەنگی شکاند و وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

نادال پەیامێکی توند ئاراستەی نەیارەکانی پێرێز دەکات

Yariga App

یاریگا –

رافایێل نادال، ئەستێرەی جیهانیی تێنس و یەکێک لە هاندەرە هەرە دیارەکانی ریال مەدرید، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە بەربژێربوونی دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە شاهانەکە.

رەتکردنەوەی دەنگۆکان دوای ئەوە دێت کە فلۆرێنتینۆ پێرێز بە شێوەیەکی کتوپڕ داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

نادال لە پەیامێکی کورت و رووندا لە سۆشیاڵ میدیا نووسیویەتی؛

هەندێک راپۆرتم خوێندەوە کە ناوی منیان بە بەربژێربوونی سەرۆکایەتی ریال مەدریدەوە بەستووەتەوە، دەمەوێت روونیبکەمەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

ئەم کاردانەوەیەی نادال دوای راپۆرتێکی رۆژنامەی La Vanguardia هات کە تێیدا ئاماژە بەوە کرابوو ئینریکێ ریکیلمێ، خاوەنی کۆمپانیای کۆکس ئینێرجی، پەیوەندی بە نادالەوە کردووە تاوەکوو بە هاوبەشی لیستێک دژی پێرێز پێکبهێنن.

نادال کە پێشتر لە چەندین چاوپێکەوتندا رایگەیاندبوو حەز دەکات رۆژێک ببێتە سەرۆکی ریال مەدرید، ئێستا پاشەکشەی کردووە. ئەو لە نوێترین لێدوانیدا بۆ تۆڕی ئاتلێتیک دەڵێت؛

من واقیعبینم و دەزانم سنووری تواناکانم تاوەکوو کوێیە، ئێستا ریال مەدرید باشترین سەرۆکی هەیە.

وا دیارە نادال نایەوێت لەم جەنگە میدیاییە توندەی نێوان پێرێز و رکابەرەکانیدا لایەنێک بگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button