کاتژمێری سفر بۆ کاماڤینگا؛ دیشامپ ئەستێرەکەی ریال مەدرید لە مۆندیال بێبەش دەکات؟
چارەنووسی کاماڤینگا بۆ مۆندیالی 2026..

یاریگا –
ئەمشەو هەموو فەرەنسا چاویان لەسەر شاشەی کەناڵی TF1 دەبێت بۆ بیستنی لیستی کۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان بۆ مۆندیالی 2026، کە لەلایەن دیدیێ دیشامپەوە رادەگەیەنرێت.
گەورەترین مەتەڵ و گومانی نێو لیستەکەش پەیوەستە بە ناوی ئێدواردۆ کاماڤینگا.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کاماڤینگا وەرزێکی زۆر خراپ و ناجێگیری لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەڕێکردووە. پێکانە بەردەوامەکان، دابەزینی ئاستی گشتیی یانە شاهانە و دواجاریش وەرگرتنی کارتی سوور لە یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بایرن میونشن، وایان کردووە دیشامپ لە بانگهێشتکردنەوەی دوودڵ بێت.

لە یارییە دۆستانەکانی مانگی ئازار، کاماڤینگا بژاردەی پێنجەمی ناوەڕاست بوو لە دوای یاریزانانی وەکوو چوامێنی، کانتێ، رابیۆ و ئێمری. ئێستا مەترسییەکی دیکە لەسەر کاماڤینگا دروستبووە، ئەویش درەوشانەوەی تۆلیسۆیە لەگەڵ لیۆن، کە ئەگەری هەیە وەکوو سوپڕایزی ئەمشەو شوێنی کاماڤینگا لە هێڵی ناوەڕاستدا بگرێتەوە.
جگە لە کاماڤینگا، چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری دیکە لە لیستەکەدا هەبێت؛ لەوانە بانگهێشتکردنی رۆبن ریسەر وەکوو گۆڵپارێزی سێیەم و ستیفن لوپۆڵ، گۆڵکاری خولی فەرەنسی، کە هیوای گەورەیان هەیە بۆ گەشتکردن بەرەو ئەمریکا و بەدەستهێنانی ئەستێرەی سێیەم بۆ فەرەنسا.
📺 RDV demain au journal de 20h de @TF1 pour l’annonce de la liste de Didier Deschamps pour la Coupe du Monde 🔥 pic.twitter.com/tqoH8AvXon
— Equipe de France ⭐⭐ (@equipedefrance) May 13, 2026



