بایرن نزیکە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستێکی گەورە

یاریگا –
بایرن میونشن چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە بۆ یەکلاکردنەوەی یەکەمین گرێبەستی هاوینەی خۆی.
باڤارییەکان دەیانەوێت وەرزی داهاتوو بژاردەکانی بەردەست ڤینسینت کۆمپانی زیاتربکەن بۆ رکابەرایەتی راستەقینە لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگ کە دوو وەرزە ناتوانن بگەنە فیانی ئەو پاڵەوانێتیە ئەگەرچی ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن.
فلۆریان پلێتنبێرگ لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویکردەوە کە سەرەرای خواستی یانەکانی دیکە لەسەر ئانتۆنی گۆردن، بەڵام بایرن بەفەرمی پەیوەندی بە گۆردن و کامپەکەیەوە کردووە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەنووسەکەی سکای ئەوەی ئاشکراکردووە کە مەرجە کەسییەکان هەرگیز رێگر نەبوونە لەبەردەم گرێبەستێکی پێنج ساڵی لەگەڵ ئەستێرە ئینگلزییەکە.
ئەوەی وەک کۆتا بەشی رێککەوتنەکە ماوەتەوە، بڕی گرێبەستەکەیە کە ئێستا یانە ئەڵمانیەکە و نیوکاسڵ گفتوگۆی لەسەردەکەن و بەمزووانە وردەکاریی زیاتر دەخرێتەڕوو.
🚨⤵️ As revealed here, personal terms have never been an issue so far and it is about a five-year contract. The key factor remains the negotiations over the transfer fee. More details coming soon. 🏴 https://t.co/LsI0q2eqIk
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 13, 2026
بایرن دەیەوێ هێڵێ هێرشبەری تۆکمەتر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش گۆردن بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێت شانبەشانی هاری کەینی هاونیشتیمانی یاریی پێبکات.
سەبارەت بەو بڕەی نیوکاسڵ داوای دەکات و هێشتا خاڵی گفتگۆیە لەنێوان هەردوو یانەکە، بەشێک لە سەرچاوەکان بڵاویانکردەوە کە لایەنی ئینگلیزی داوای 75 ملیۆن پاوەند دەکات وەک نرخی ئەستێرە 25 ساڵیەکە.



