عێراقگرنگترین

لێدوانی فەرمی؛ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەتوانن گەشتی ئەمریکا بکەن

Yariga App

یاریگا –

گوتەبێژی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رەتیدەکاتەوە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق کێشەی وەرگرتنی ڤیزایان بۆ دروست بووبێت.

ئەحمەد موسوی، ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و گوتەبێژی فەرمی فیدراسیۆنەکە لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند هیچ یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق کێشەی وەرگرتنی ڤیزای بۆ دروست نەبووە، ئەندامانی شاندی هەڵبژاردەکی عێراق رۆژانە بەگوێرەی خشتەی دیاریکراو کارەکانی وەرگرتنی ڤیزایان بۆ دەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، میدیای عێراقی لەسەر زاری غالب زاملی، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڵاویانکردبووەوە گوایە پێنج یاریزانی هەڵبژاردەکە کێشەیان بۆ دروست بووە و ڤیزەیان پێ نەدراوە.

بەڵام گوتەبێژەیەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەو لێدوانە تایبەت و فەرمییەی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگای پشتڕاستکردەوە کە هیچ یاریزانێک یاخود ئەندامێکی شاندی هەڵبژاردەکە کێشەیان بۆ دروست نابێت و هەموویان ڤیزە وەردەگرن.

عێراق لە مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەی نۆیەم بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، نەرویج و سێنیگال یاریی دەکات و پاش مانگێکی دیکە یەکەم یاریی مۆندیال بەڕێوەدەچێت.

مانگێک پێش مۆندیال کێشەیەکی گەورە بەرۆکی هەڵبژاردەی عێراق دەگرێت

 

Back to top button