یامال: رۆژێک دێ چامپیۆنزلیگیش دەگەڕێنینەوە

یاریگا –
لامین یامال ئەگەرچی بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداریی بردنەوەکەی کلاسیکۆی شەوی رابردوو بکات کە تێیدا بارسێلۆنا بە سەرکەوتنی 2-0 بەسەر ریال مەدریدی رکابەری مێژوویدا بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی، بەڵام ئەستێرە ئیسپانییەکە بلە ئاهەنگی گێڕانی جامەکە بەنێو بارسێلۆنادا بەڵێنی گەورەی بە هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکە دا.
بلاوگرانا بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک لەو کاتەوەی هانزی فلیک پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی وەگرتووە، توانیان لالیگا ببەنەوە. بەڵام هێشتا تینوی گەڕاندنەوەی چامپیۆنزلیگن کە زیاتر لە 10 ساڵە لێی دابڕاون.
لە پرسیاری پەیامنێری یانەکەدا کە ئایا رۆژێک دێت بەم شێوەیە کەژاوە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ساز بکەن، یامال بە جەختکردنەوە وتی: “بەدڵنیاییەوە!”
هەر لە کەرنەڤاڵەکەدا لامین بەشێوازی خۆی گوزارشی لە رکابەرایەتی ریال مەدرید کرد و بووە جێی سەرنجی پێگە وەرزشییەکان کاتێ درێسەکەی بەرزکردەوە و لێی نووسیبوو: “سوپاسی خوا دەکەم کە مەدریدی نیم!”
🚨🚨| Lamine Yamal shows a shirt during the celebration:
“Thank God I’m not a Madridista.”
(@DAZN) pic.twitter.com/NeJk0ZvGE6
— Managing Barça (@ManagingBarca) May 11, 2026
ئەوە سێیەمین نازناوی خولی ئیسپانی بوو بۆ لاوە 18 ساڵیەکە لەوەتەی وەک پیشەگەر لەگەڵ بارسا دەرکەوتووە. بەشێک لە پێگە و پلاتفۆڕمەکانی نزیک لە یانەکە بە تەنزەوە دەنووسن ئێستا یامال لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نازناوی لالیگای زیاتر بردووەتەوە.



