ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پینی زەهاڤی و دیکۆ کۆدەبنەوە؛ چارەنووسی دوو کارێکتەری گەورەی بارسێلۆنا دیاریی دەکرێت

"پێناچێت"

Yariga App

یاریگا –

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان دیکۆ و پینی زەهاڤی، بریکاری ناودار، لە بارسێلۆنا بەڕێوەچوو، کە تێیدا باسی داهاتووی هانزی فلیک و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کرا.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، کۆبوونەوەکە بە رێککەوتنێکی سەرەتایی کۆتایی هات بۆ ئەوەی هانزی فلیک گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ وەرزێکی دیکەش تاوەکوو ساڵی 2028 نوێ بکاتەوە، لەگەڵ بژاردەی ساڵێکی دیکەی زیادە. دەگوترێت بارسا زۆر دڵخۆشە بەو راهێنەرە ئەڵمانییە دوای وەرزە سەرکەوتووەکەی و ئەو کەشە ئەرێنییەی لەنێو پێکهاتەکەدا دروستی کردووە.

تەواو؛ هانزی فلیک گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ کرد


بابەتی سەرەکی دیکە داهاتووی لیڤاندۆڤسکی بوو. هێرشبەرە پۆڵەندییەکە هێشتا بیر لەوە دەکاتەوە ئایا بۆ وەرزی داهاتوو لە بارسا بەردەوام بێت یان نا، بەگوێرەی هەمان سەرچاوە هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە. لیڤا کە تەمەنی 38 ساڵە، بە وریاییەوە بیر لە هەموو بژاردەکانی دەکاتەوە، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی ئۆفەری یانەی شیکاگۆ فایەر و یانەکانی سعوودیە بە پێشنیازی دارایی بەهێزەوە گەیشتوونەتە دەستی.

دوای ئاهەنگەکانی بردنەوەی نازناوی بارسا، لیڤاندۆڤسکی دەنگۆکانی زیاتر کرد کاتێک هاندەران لە دەرەوەی سپۆتیفای کامپ نۆو لێیان پرسی ئایا دەمێنێتەوە، ئەویش لە کاتێکدا سەری رادەوەشاند، وەڵامی دایەوە و گوتی: “پێناچێت.”

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، یاریزانی بارسێلۆنا

سەرچاوەکە دەشڵێت بارسا هێشتا ئۆفەرێکی نووسراوی بۆ نوێکردنەوە یان باسی وردەکارییە داراییەکان لەگەڵ هێرشبەرەکە نەکردووە، ئەمەش بارودۆخەکەی ئاڵۆز کردووە. لیڤاندۆڤسکی وەکوو دوایین گرێبەستی گەورەی کاروانی وەرزشیی سەیری ئەمە دەکات و دەیەوێت پێش بڕیاردان بە هێمنی هەموو شتێک لەگەڵ خێزانەکەی تاوتوێ بکات.

سەرەڕای نادیارییەکە، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە هێشتا لەنێو یانەکەدا رێزێکی زۆری لێدەگیرێت بەهۆی ئاستی، گۆڵەکانی و پیشەگەرییەکەی لەو کاتەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە. لەم نێوەندەدا، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هانزی فلیک ئێستا وا دیارە بەرەو کۆتایی دەچێت، هەرچەندە کاتی راگەیاندنە فەرمییەکە بەگوێرەی سەرچاوەکان بەندە بە خودی راهێنەرە ئەڵمانییەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button