ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ هانزی فلیک گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ کرد

مستەر فلیک لە کاتالوونا دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە کاتالوونیا دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەگەڵ پینی زەهاڤی، بریکاری کارەکانی هانزی فلیک کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکە چارەنووسی هانزی فلیک یەکلایی کراوەتەوە و گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە نوێکراوەتەوە واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستە نوێیەکەی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ، هانزی فلیک گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەکوو هاوینی 2028 نوێکردووەتەوە، هەروەها بژاردەی ئەوەشی لەبەردەستدا دەبێت گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2029 نوێبکاتەوە.

هانزی فلیک لە هاوینی 2024 دوای دوورخرانەوەی چاڤی هێرناندێز، پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنای وەرگرت و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 114 یاریی سەرپەرشتی بارسێلۆنای کردووە، 87 یاریی بردووەتەوە، 10 یاریی یەکسانبووە و 17 یاریی دۆڕاندووە.

راهێنەرە 61 ساڵانییەکە دوو نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button