ئیتاڵیاگرنگترین

فابریگاس مێژووی بۆ کۆمۆ نووسییەوە؛ گەیشتن بە ئەورووپا چیدیکە خەون نییە

بۆ یەکەمجار بەرەو ئەورووپا!

Yariga App

یاریگا –

یانەی کۆمۆ توانی سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار بکات و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا پلیتێکی بەشداریکردن لە خولە ئەورووپییەکانی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات، ئەمەش دوای بردنەوەی لە یانەی ڤیرۆنا بە ئەنجامی 1-0.

تەنیا حەوت ساڵ لەمەوبەر، یانەی کۆمۆ لە خولی پلە چواری ئیتاڵیا یاریی دەکرد. بەڵام دوای ئەوەی خێزانی هارتۆنۆی ئەندەنوسی یانەکەیان کڕییەوە، پلانێکی وردیان بۆ گەشەپێدانی یانەکە داڕشت. سیسک فابریگاس، کە وەکوو یاریزان کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی لەو یانەیە هێنا، بوو بە ئەندازیاری ئەم سەرکەوتنە گەورەیە.

فابریگاس: ئێمە یۆڤینتۆس و میلان نین، بەڵام مێژوومان نووسییەوە

سیسک فابریگاس، راهێنەری لاوی یانەکە، دوای یارییەکە بە دڵخۆشییەکی بێوێنەوە بۆ میدیاکان دوا و گوتی؛

ئەمڕۆ مێژوومان نووسییەوە. دوو ساڵ لەمەوبەر لەم رۆژەدا سەرکەوتین بۆ سێریا ئەی و ئێستا گەیشتینە ئەورووپا. ئەمە خەونێکە و روونکردنەوەی قورسە. ئێمە یانەیەکی گەورەی وەکوو میلان و یۆڤینتۆس نین، بەڵکوو تیمیێکی سادەین کە هەنگاو بە هەنگاو بە یاریزانی لاوەوە کێبڕکێ دەکەین.

ئامار و راستییەکان؛

  • سەرکەوتنی خێرا؛ کۆمۆ لە ماوەی حەوت ساڵدا سێ جار سەرکەوتنی بۆ خولە بەرزەکان بەدەستهێناوە.

  • کاریگەریی فابریگاس؛ سیسک لە ساڵی 2023ـەوە وەکوو راهێنەر سەرپەرشتی تیمەکە دەکات و شێوازێکی تاکتیکی نوێی بە یانەکە بەخشیوە.

  • داهاتووی نادیار؛ هێشتا دیار نییە کۆمۆ بەشداری کام خولی ئەورووپی دەکات، ئەوەش بەگوێرەی ئەنجامی دوو یاریی کۆتایی وەرز و ئەنجامی یانەکانی دیکەی وەکوو یوڤی و رۆما دیاریدەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button