ئەڵتراسی میلان هەڕەشە دەکەن و فورلانی ئامانجەکەیە

هاندەرانی ئەڵتراسی ئەیسی میلان هێرش دەکەنە سەر یانەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە و زۆربەی رەخنەکانیش رووبەرووی جیۆرجیۆ فورلانی بەڕێوبەری گشتی یانەکە کراونەتەوە.
شەوی رابردوو ئەیسی میلان رووبەرووی نوێترین شکستی بووەوە و لەنێو یاریگا هاندەران چەندین تابلۆیان بەرزکردەوە لە نێویاندا دروشمی “فورلانی بۆ دەرەوە”.
ئەڵتراسی میلان کە بە کورڤا سود ناسراون، دواتر بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە
چوار ساڵ لەمەوبەر یەکێک لە جوانترین سکودێتۆکانی خۆمان بردەوە و تیمێک بنیاتنرابوو کە ئەگەر پاڵپشتی بکرایە دەکرا ببێتە شتێکی تایبەت. بەڵام ئێستا دوای چوار ساڵ هیچ ئاڕاستەیەک دیار نیە و بەڕێوبەرانی یانەکە هەمووشتێکیان وێران کرد، ئێستاش لەسەر یانەیەکی داڕماو حکوم دەکەن.
بەیاننامەکە بەرگری لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر دەکات و هاندەران پێیان وایە هۆکاری خراپی ئاستی یانەکە تێوەگلانی بەڕێوبەرانی یانەکەیە لە کارەکانی ئالێگری و فرۆشتنی ئەستێرەکان لەپێناو پارە. هەربۆیە دەڵێن تەنها یەک رێگە چارە هەیە ئەویش دەرکردنی فورلانی یە و بەزووترین کات یانەکە جێبهێڵێت.
میلان لەم وەرزەدا بە ئاستێکی باش دەستییان پێکرد و لە مانگەکانی سەرەتا رکابەرییان لەسەر ناسناوەکە دەکرد، بەڵام رۆژ بە رۆژ ئاستییان بەرەو خراپتر رۆیشت و لە کۆتا پێنج یاریدا تەنها یەک بردنەوەیان هەیە. ئەمەش یانەکەی دابەزاندووە بۆ ریزبەندی چوارەمی ریزبەندی و مەترسی لەدەستدانی بەشداریکردنی هەیە لە چامپیۆنزلیگ.



