ئیسپانیا

لە کاتێکی هەستیاردا هەڵبژاردەی ئیسپانیا گورزێکی بەردەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

یارییەکانی ئەم وەرزەی خولە نێوخۆییەکان نزیک دەبنەوە لە کۆتایی و هەڵبژاردەکانی جیهان بە ترسەوە چاودێری یاریزانەکانیان دەکەن، بەوپێیەی تەنها 32 رۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی 2026.

تا ئێستا چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ لە یانەکان تووشی پێکان بوونە و ناتوانن بەشداریی مۆندیال بکەن شانبەشانی هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان. ئەمڕۆش هەڵبژاردەی ئیسپانیا گورزێکی بەرکەوت.

لە یاریی نێوان ئاتلێتیک بیڵباو و ڤالێنسیا لە گەڕی 35ی لالیگا، نیکۆ ویلیامزی ئەستێرەی یانە باسکیەکە دوورچار پێکان هات و لە خولەکی 37 گۆڕانکاریی ناچاریی بۆکرا، لە جێگەشی ئینیاکی برای چووە یاریگا.

تا ئێستا جۆر و ئاستی پێکانی نیکۆ دیاریی نەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای یارییەکە کە ئێستا نزیک دەبێتەوە لە خولەکەکانی کۆتایی، بیڵباو راگەیەندراوی فەرمی خۆی هەبێ.

زیانەکانی بیڵباو لەو یارییەدا تەنها ویلیامز نەبوو، بەڵکوو لەدەستدانی سێ خاڵەکەش بوو لەنێو یاریگای خۆیدا کە زۆر پێویستی پێبوو بۆ مانەوەی هیواکانی بە گەیشتن بە یەکێک لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکانی وەرزی داهاتوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button