ئاسیائه‌مریکامۆندیالی 2026

مۆندیال لەژێر سێبەری جەنگ؛ ئێران چەند مەرجێکی قورس بۆ فیفا دادەنێت

ئێران بەشداریی لە مۆندیالی 2026 دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ دەستپێکردنی گەورەترین کەرنەڤاڵی وەرزشیی جیهان، بەشداریکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 بووەتە جێی مشتومڕێکی زۆر.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران رایگەیاندووە کە بەشداریی مۆندیالەکە دەکەن، بەڵام بەو مەرجەی وڵاتانی خانەخوێ پابەندی 10 مەرجی دیاریکراو بن.

مەرجەکان چین؟
مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، دووپاتیکردەوە کە نابێت لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا بێڕێزی بە بنەما و پیرۆزییەکانی سیستەمەکەیان بکرێت.

مەرجەکانی ئێران بۆ فیفا؛

1. دابینکردنی ڤیزا بۆ سەرجەم ئەندامانی شاندەکە بێ جیاوازی.
2. پاراستنی شکۆی ئاڵا و سروودی نیشتمانی ئێران.
3. دابینکردنی ئاسایشی توند بۆ هۆتێل، فڕۆکەخانە و شوێنی راهێنانەکان.
4. رێگری لە ئاراستەکردنی هەر پرسیارێکی سیاسی یان بێڕێزی لەلایەن میدیاکانەوە بۆ یاریزانانی ئێران.

هەڵوێستی توندی تاران
مەهدی تاج لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند؛

ئێمە داواکارییەکانمان بە فیفا دەڵێین، ئەگەر گەرەنتی جێبەجێکردنیان بدەن، بەشداریی دەکەینن. بەڵام ئەگەر بێڕێزیمان پێ بکرێت، رەنگە بڕیارێکی جیاواز بدەین.

گرووپی ئێران لە مۆندیال
ئێران لە گرووپی Gـدایە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی نیوزلەندا، بەلجیکا و میسر. بڕیارە یەکەم یاری خۆیان لە 15ـی حوزەیران لە لۆس ئانجلس بەرامبەر نیوزلەندا بکەن، بەڵام هێشتا نادیارە ئایا ئاڵای ئێران لە یاریگاکانی ئەمریکا دەشەکێتەوە یان ململانێ سیاسییەکان مۆندیال لە هەڵبژاردەیەک بێبەش دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button