
یاریگا –
ئەستێرەیەکی ئینتەر میلان لەپێناو دەرکەوتن لە مۆندیال و بەشداریکردن لەو پاڵەوانێتیە گەورەیە، هەڵبژاردەکەی گۆڕی.
بەر لە تەنها 32 رۆژ لە دەستپێکردنی یارییەکانی جامی جیهانی کە 12ی مانگی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاریی کردنەوە دەستپێدەکات، ئانج یان بۆنێ هەڵبژاردەی فەڕەنسای گۆڕی بۆ کۆتدیڤوار.
بۆنێ هاوینی 2025 لە پارماوە پەیوەندی بە ئینتەرەوە کرد و لە یەکەم وەرزیدا 9 یاریی سەرەکی بووە، توانیویەتی 5 گۆڵ و 3 ئەسێست تۆماربکات و ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی.
هێرشبەرە 22 ساڵییەکە لە فەرەنسا لەدایکبووە و بەڕەچەڵەک کۆتدیڤواریە. ناوبراو لە کاروانی وەرزشیدا لەسەر ئاستی هەڵبژاردە، درێسی تەمەنە جیاوازەکانی فەڕەنسای پۆشیوە تا ئاستی خوار 21 ساڵان.
ئانج دوای ئەوەی داواکاریی پیشکەشی فیفا کرد بۆ پیشاندانی رەزامەندی بۆ گۆڕینی هەڵبژاردە، یەکێتیەکە بە بەڵێ وەڵامی دایەوە و یاریزانەکەش راستەوخۆ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ئەفریقیەوە پێشوازیی لێکرا.
🇨🇮 Yoan Ange Bonny, atacante da Inter de Milão, escolheu representar a seleção da Costa do Marfim ao invés da seleção francesa.
Já deve ser convocado para a Copa do Mundo. pic.twitter.com/ifbZPaABeV
— Central do Italiano 🇮🇹🇧🇷 (@Centraldaitalia) May 9, 2026
کۆتدیڤوار لە مۆندیال لە کۆمەڵەی پێنجەم لەپاڵ هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا، کوراساو ئیکوادۆر دێت.



