ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ریال مەدرید بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە

كۆتایی كێشەكان

Yariga App

یاریگا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی نێوان فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی و ئۆرێلیەن چوامینی بڵاوكردەوە.

ڤالڤێردی رۆژی پێنجشەممە بە رەفتارێکی نامۆوە هاتە نێو مەشقەکان؛ تەوقەی لەگەڵ هەموو یاریزانەکان کرد جگە لە چوامینی. دوای تەواوبوونی مەشقەکان، کاتێک چوامینی هەوڵیدا قسەی لەگەڵ بکات و بانگی کرد، ڤالڤێردی بە سووکایەتی و وشەی نەشیاو وەڵامی دایەوە، ئەمەش وای کرد چوامینی کۆنترۆڵی خۆی لەدەستبدات و لێی بدات.

ریال مەدرید بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە؛

ریال مەدرید رایدەگەیەنێت کە دوای ئەو رووداوانەی بوونە هۆی کردنەوەی دۆسیەیەکی تەمێکاری بۆ هەردوو یاریزانمان، فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی و ئۆرێلیەن چوامێنی، ئەمڕۆ هەردووکیان لەبەردەم لێکۆڵەری دۆسیەکەدا ئامادە بوون.

لە کاتی ئامادەبوونیاندا، یاریزانەکان پەشیمانی تەواوی خۆیان بۆ ئەوەی روویداوە دەربڕیوە و داوای لێبووردنیان لە یەکتر کردووە.

هەروەها، داوای لێبووردنی خۆیان ئاراستەی یانەکە، هاوڕێکانیان، ستافی راهێنەران و هاندەران کردووە،هەردووکیان ئامادەیی خۆیان بۆ ریال مەدرید دەربڕیوە بۆ قبوڵکردنی هەر سزایەک کە یانەکە بە گونجاوی دەزانێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخانە، ریال مەدرید بڕیاریدا سزایەکی دارایی بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ بەسەر هەر یاریزانێکدا بسەپێنێت، و بەمەش کۆتایی بە رێككارە ناوخۆییەكان هێنا.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ریال مەدرید ببێتە میوانی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button