لاپۆرتا و پینی زەهاڤی کۆدەبنەوە لە هۆتێلێک کۆدەبنەوە
داهاتووی فلیک و لیڤاندۆڤسکی بەرەو کوێ؟

یاریگا –
خوان لاپۆرتا بەیانی ئەم پێنجشەممەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بریکاری بەناوبانگ، پینی زەهاڤی لە قۆناخێکی چارەنووسازدا بۆ یانەی بارسێلۆنا لە هۆتێل ماجێستیک بینرا.
زەهاڤی بە ئامانجێکی روون گەیشتە بارسێلۆنا: کۆتاییهێنان بە نوێکردنەوەی گرێبەستی هانزی فلیکی راهێنەر. بەپێی راپۆرتەکان، گرێبەستە نوێیەکە نزیکە لە تەواوبوون تاوەکوو ساڵی 2028، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی تاوەکوو 2029. دەگوترێت هەردوو لایەن لەسەر هەموو شتێک رێککەوتوون، هەرچەندە هێشتا هەندێک وردەکاری ماون کە پێویستە یەکلایی بکرێنەوە پێش ئەوەی بە فەرمی رابگەیەنرێت.
چاوەڕوان دەکرێت بریکارەکە باسی داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیش بکات، کە یەکێکی دیکەیە لە بریکارەکانی و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی بارسێلۆنا. گرێبەستی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە 30ـی حوزەیران کۆتایی دێت و داهاتووی هێشتا نادیارە.

کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی، زەهاڤی بە وریاییەوە وەڵامی دایەوە و تەنیا گوتی؛ “قسە دەکەین”، ئەمەش وەکوو ئاماژەیەک بۆ ئەو گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ یانەکە بەردەوامن لە کاتی سەردانەکەی بۆ بارسێلۆنا.
بارسا بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی دەکاتەوە، بەڵام بڕیارەکە رەنگە بەند بێت بە رۆڵی داهاتووی لە پێکهاتە و دەستکاریکردنی مووچەکەی بەهۆی سیاسەتی مووچەی یانەکە. سەرەڕای تەمەنی، هێرشبەرەکە لەم وەرزەدا بە 18 گۆڵ و چوار ئەسیست بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی ئاستێکی باش.
لە هەمان کاتدا، لیڤاندۆڤسکی سەرنجی چەندین یانەی ئەوروپی و یانەی خولەکانی دیکەی راکێشاوە، ئەمەش گفتوگۆکان ئاڵۆزتر دەکات.
کۆبوونەوەکەی ماجێستیک تیشک دەخاتەسەر ئەوەی کە چۆن بارسا دەچێتە قۆناخێکی یەکلاکەرەوە لە پلاندانانی وەرزشی خۆیدا، کە داهاتووی هەریەکە لە فلیک و لیڤاندۆڤسکی بوونەتە بابەتە سەرەکییەکانی نێو یانەکە.
Sale Joan Laporta de su encuentro con Pini Zahavi en el Majestic
📽️ @jordicardero pic.twitter.com/O3FFIymISK
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) May 7, 2026



