ئینگلتەراگرنگترین

نوێترین زانیاریی لەسەر دەنگۆی نێوان چاڤی و چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

لەدوای ئەزموونە نابەدڵەکەی وەک راهێنەری بارسێلۆنا کە دوو ساڵ لەمەوبەر یانەکەی جێهێشت، چاڤی هێرناندێز ناوی بە زۆر یانەی دی دەبەسترێتەوە، دواترینیان چێڵسی ئینگلیزیە کە دەنگۆی زۆری لەسەر درووستبووە.

بلووز دوای دوورخستنەوەی لیام رۆسێنیۆر لە 22ی مانگی کە تەنها 107 رۆژ ئەرکەکەی گرتبووەدەست، لە ئێستاوە بیر لە هێانی ناوێکی دیار دەکاتەوە بۆ وەرزی داهاتوو.

بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، هیچ گفتوگۆیەک لەنێون چاڤی و چێڵسی بوونی نییە، تەنانەت لەم قۆناخەدا لێشی نزیک نەبوونەتەوە.

لە وردەکاریی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە کارگێڕی بلووز ئێستا کار لەسەر هێنانی راهێنەری نوێ دەکەن، پرۆسەکە بەردەوامە بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتا لیستی بەربژێرەکان بەڵام هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ چاڤی نییە لەوبارەیەوە، سەرەڕای ئەو راستیەی کە راهێنەرکارە ئیسپانییەکە کراوەیە بۆ وێستگەیەکی نوێ و سەرسامە بە کارکردن لە پرێمەرلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button