ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

پلانی نوێ؛ بۆ کڕینی ئەستێرەیەک مارکوس راشفۆرد دەکرێتە قوربانی

شەیتانە سوورەکان راشفۆرد بە هێرشبەرێکی دیکە ئاڵوگۆڕ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری لە وەرزی داهاتوو چاوی بڕیوەتە تواناکانی رافایێل لیاو، ئەستێرەی ئەیسی میلان بەڵام بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی یانە ئیتاڵییەکەوە، شەیتانە سوورەکان بەدوای رێگایەکی جیاوازدا دەگەڕێن بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو گرێبەستە ئاڵۆزە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ـی ئیتاڵی، کارگێڕیی ئۆڵدترافۆرد ئامادەیە چەند یاریزانێک بخاتە نێو مامەڵەکەوە بۆ ئەوەی تێچووی گرێبەستەکە کەم بکاتەوە. لەنێو ئەو ناوانەی پێشنیار کراون هەریەکە لە جۆشوا زیرکزی، مانوێل ئۆگارتێ، و تەنانەت مارکۆس راشفۆرد دەبینرێن، بە شێوەیەک کە مامەڵەکە گۆڕینەوەی یاریزان و بڕێک پارەش لەخۆبگرێت.

بەڵام لە ئیتاڵیاوە هەڵوێستی میلان زۆر روونە؛ رۆسۆنێری پێی باشە تەنیا بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر دەستبەرداری لیاو ببێت و هیچ ئارەزوویەکی بۆ ئاڵوگۆڕی یاریزانان نییە. لیاو وەکوو کۆڵەکەیەکی سەرەکیی پڕۆژەی یانەکە سەیر دەکرێت و تەنیا لە ئەگەری ئۆفەرێکی خەیاڵی رێگە بە رۆیشتنی دەدرێت. تاوەکوو ئێستاش هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لە نێوان هەردوو یانەدا نییە و بابەتەکە تەنیا ئارەزوویەکی سەرەتاییە.

رافایێل لیاو، یاریزانی ئەیسی میلان

راشفۆرد لە نێوان مانچێستەر، میلان، و بارسێلۆنا

لەنێو ئەم سیناریۆیەدا، ناوی راشفۆرد رەهەندێکی گرنگتر وەردەگرێت، ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا بە خواستن یاریی بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکات و ئاستێکی مامناوەندی پێشکەش کردووە.

ئەگەرچی بارسێلۆنا بژاردەی کڕینی یەکجاریی گرێبەستەکەی هەیە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی یانەکەوە، مانەوەی راشفۆرد لە کاتالوونیا مسۆگەر نییە. بلاوگرانا تەنانەت بیر لەوە دەکاتەوە داوای نوێکردنەوەی خواستنەکەی بکات لەبری کڕینی. ئەم دۆخە وا دەکات مانچێستەر یونایتد بتوانێت راشفۆرد وەکوو کارتی فشار یان بەشێک لە مامەڵە گەورەکانی وەکوو گرێبەستەکەی لیاو بەکاربهێنێت. بڕیاری کۆتایی بارسا لە هەفتەکانی داهاتوودا، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر داهاتووی ئەم یاریزانە و پلانەکانی مانچێستەر یونایتد دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button