ئیسپانیاگرنگترین

یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ راهێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید رەتیدەکاتەوە پۆستەکە وەربگرێت

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی ئیسپانی زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە لەسەی یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید.

ئەمڕۆ بەشێک لە میدیا دیارەکان، لەنێویاندا ئۆندا سێرۆ، بڵاویکردەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز چاوەڕوانی ئاماژەیەکە لە یۆرگن کڵۆپ تا بەفەرمی ئۆفەر پێشکەش بە ڕاهێنەرەکەی پێشووی دۆرتموند و لیڤەرپوول بکات.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد کە ئەگەر کڵۆپ پۆستەکە رەت بکاتەوە، ئەوا خۆزێ مۆرینیۆ دەبێتە بژاردەی هەرە بەهێز.

کڵۆپ یان مۆرینیۆ؛ تەڵەکەی پێرێز کامیان دەگرێت؟

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، یۆرگن نابێتە راهێنەری ریال مەدرید.

سەرچاوەکە وردەکاریی زیاتری باس کردووە و نووسیویەتی کڵۆپ چاوەڕوانی پۆستەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە کە ئێستا لای جولیان ناگلیسمانە. لە ئەگەری بەدەستهێنانی ئەنجام لە مۆندیال، کڵۆپ سەرەکیترین کاندیدە بۆ ئەو پۆستە لە جێی ناگلیسمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button